ماوه‌یه‌كه گرژی زۆر كه‌وتۆته نێوان هه‌ردوو وڵاتی ئه‌مه‌ریكا و كه‌نه‌دا ،ئه‌وه‌ش دوای لێدوانی دۆناڵد تره‌مپ هات كه رایگه‌یاند له داهاتوودا ده‌بێت كه‌نه‌دا ببێته ویلایه‌تێكی ئه‌مه‌ریكا ،ئه‌وه‌ش ناڕه‌زایی زۆری خه‌ڵكی كه‌نه‌دای لێكهوتهوه .
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 23ی شوبات ئاژانسی هه‌واڵی (رۆیته‌رز)ی جیهانی بڵاویكردووه‌ته‌وه ، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و جه‌ستن ترۆدۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی كه‌نه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان پێكه‌وه ئه‌نجام داوه و چه‌ند پرسێكی هه‌ستیاریان تاوتوێ كردووه له‌وانه ، پرسی سنووره‌كانی نێوانیان ،پرسی قاچاخچییه‌تی مادده هۆشبه‌ره‌كان له سنووره‌كان ، پرسی ساغكردنه‌وه‌ی كالای بازرگانی ئه‌مه‌ریكا له كه‌نه‌دا ،پرسی زیاد كردنی باج له‌سه‌ر كاڵای هاورده‌كراوی كه‌نه‌دا بۆ ئه‌مه‌ریكا كه ماوه‌ی 30 رۆژه تره‌مپ جێبه‌جێ كردنه‌كه‌ی ڕاگرتووه .
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو ، هه‌ردوولا كۆكبوونه له‌سه‌ر له‌یه‌كتر گه‌یشتنی زیاتر بۆ پرسه هاوبه‌شه‌كانی سیاسی و بازرگانی و پیشه‌سازی نێوانیان .
هاو كات ، له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا هه‌ردوولا هاوڕا بوونه له‌سه‌ر ویستیان بۆ وه‌ستانی جه‌نگی سێ ساڵه‌ی نێوان رووسیا و ئۆكراینا كه زیانی زۆری به جوڵه‌ی بازرگانی جیهانی گه‌یاندووه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.