سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ رۆژی چوارشەممە 13ی شوباتی 2025 ، سیاسەتی کارکردنی لەگەڵ ئۆکراینا گۆڕی، گوتی لەگەڵ سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمیر پوتین ڕێککەوتوون لەسەر دەستپێکردنی دانوستان بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ.
ترەمپ دەڵێت: زیاتر لە کاتژمێرێک لەگەڵ پۆتین لە گفتوگۆدابوون و لە کۆتایدا گەیشتینە رێکەوتنێکی ئاشتی خوازانە.
ترەمپ لە کۆشکی سپی بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، لەو بڕوایەدام پۆتین ئاشتی دەوێت،هەروەها زیلینسکی ئاشتی دەوێت ،منیش بەهەمان شێوە ئاشتیم دەوت،کەواتە با رێکەوین تەنها دەمەوێ ببینم خەڵکی بە ئاشتی دەژین و دووربن لە شەر و کوشتنکاری .
ئاماژەی بەوەشدا لە ئایندەیەکی نزیکدا چاوی بە پۆتین دەکەوێت و لە نزیکەوە تاوتوێی بابەتەکان دەکەن ،گوتیشی رەنگە کۆبونەوەکە لە سعودیە بکەیەن.
هەریەک لە زیلینسکی و وکرملین وەڵامیان دایەوە
زیلینسکی هەوڵی دا هێزی خۆی نیشان بدات دوای ئەوەی لەلایەن خەڵکەکەی بە کەسێکی شکست خوارد و ناویان بردووە و بێ هیوابون لێی، گووتی لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا گفتوگۆمان کرد و جەختم کردەوە لەسەر ئاشتی وڵاتەکەم.
گوتەبێژی کرملین دمیتری (پێسکۆڤ) وتی گفتوگۆکانی نێوان ترەمپ و پوتین پەیوەندی بە چەندین بابەتەوە هەبووە لەوانە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئێران، بەڵام گرنگترینیان ئۆکرانیا بوو.
پێسکۆڤ گوتی ترەمپ داوای وەستاندنی خێرای شەڕ و چارەسەری ئاشتیانەی کردووە و "سەرۆک پوتین جەختی لەسەر بنبڕکردنی هۆکاری ناکۆکییەکان کردەوە و لەگەڵ ترەمپ هاوڕا بوو لەسەر ئەوەی دەتوانرێت لە ڕێگەی گفتوگۆوە ئاشتی بەرپابکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.