تۆڕی هەواڵی 'سی ئین ئێن"ی ئه‌مه‌ریكی له زاری سەرچاوەیەکی باوه‌ڕپێكراوی ناو کۆشکی سپی ڕایگەیاندووە، لانی کەم 40 هەزار فەرمانبەری حکوومەت، بە ئۆفەرەکەی دۆناڵد ترەمپ ڕازی بوونه و ئارەزوومەندانە دەست لەکار دەکێشنەوە و مووچەی 8 مانگیش به‌سه‌ر یه‌كه‌وه وەردەگرن .
تۆڕی هه‌واڵی 'ئێن بی سی'یش به‌هه‌مان شێوه له ڕاپۆرتێكدا بڵاویکردووه‌ته‌وه، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، ئۆفەرێکی خستووەتە بەردەم فەرمانبەرانی حکوومەتی ئه‌مه‌ریكا، کە ئارەزوومەندانە دەست لەکار بکێشننەوە، لە بەرانبەردا مووچەی 8 مانگیشان پێ دەدات ،ئه‌مه‌ش پیشوازییه‌كی گه‌رمی له‌لایه‌ن فه‌رمانبه‌رانی ئه‌مه‌ریكا به‌دوای خۆیدا هێنا .
پێشبینی دەکرێت لە 10%ی فەرمانبەرانی فیدراڵی ئه‌مه‌ریكا ئەو ئۆفەرە پەسەند بکەن، بەمەش حکوومەتی ئەمەریکا ملیاران دۆلاری بۆ دەگەڕێتەوە
تۆڕی هه‌واڵی (سی ئێن ئێن)ی ئه‌مه‌ریكی لەسەر زاری بەرپرسەکە ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، ژمارەی ئەو فەرمانبەرانەی كه تا ئیستا ڕەزامەندییان دەربڕیووه لەسەر ئۆفەرهكهی دۆناڵد تره‌مپ نزیك ده‌بێته‌وه لە 40 هەزار فەرمانبەری حكوومه‌تی فیدڕاڵی ئه‌مه‌ریكا
بەپێی ئەو داتایانەی خراوەتە ڕوو، ئەم ئۆفەرە پێشکەشی نزیکەی دوو ملیۆن فەرمانبەری حکوومەت کراوە
حکوومەتی فیدراڵی ئەمەریکا جگە لە فەرمانبەرانی پۆستە، نزیکەی دوو ملیۆن و 300 هەزار فەرمانبەری مەدەنی هەیە
ئەم ئۆفەرە بەشێکە لە پلانێکی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا بۆ داڕشتنەوەی هەیکەلیەتی حکوومەت و خەرجییەکانی خه‌زێنه‌ی ئه‌مه‌ریكا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.