ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی ، سەرۆکی ئۆکراینا رایگهیاند، له ساڵی 2022 تاوەکو ئێستا زیاتر لە 45 هەزار سەربازیان لە جەنگیان لهگهڵ رووسیادا کوژراون. لەبارەی قسەکانی سەرۆکی ئەمهریکاش کە داوای کانزا بەنرخەکانی ئۆکراینا لە بەرامبەر هاوکاریکردنیان دەکات،رایگهیاند، پێشوازی لەو پێشنیازە دەکەن
سەرۆکی ئۆکراینا ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ گفتوگۆی کۆتاییهێنان بە جەنگ لەگەڵ رووسیا دهربڕی و رایگهیاند ،ئەگەر ئەمە تەنیا رێگە بێت بۆ ئەوەی خەڵکی ئۆکراینا بتوانن لە ئاشتیدا بن و چیتر نەکوژرێن، ئەوا ئامادەین بۆ ئەو رێگەیە
ڤۆڵۆدیمیر زیلینسکی ئاماژەی بەوەش کرد، ئەگەر باوەڕمان بە رێگەی دیپلۆماسی هەبێت، پێموایە ئامادەین بۆ ئەو جووڵە سیاسیه و پێویستە ئەمهریکا، ئەورووپا (یەکێتیی ئەورووپا)، رووسیا و ئۆکراینا بگهیهنن بهیهك
رووسیا چەند مەرجێکی بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ هەیە؛ دیارترینیان مانەوەی ئەو بەشەی خاکی ئۆکراینایە لە دەستی وڵاتەکەی کە ئێستا کۆنترۆڵی کردووە، هەروەها نەبوونە ئەندامی ناتۆی ئۆکراینایە. لای خۆیهوه کیێڤ هەردوو مەرجەکەی رووسیا رەتدەکاتەوه
بەشێکی دیکەی گوتەکانی ڤۆڵۆدیمیر زیلینسکی سهرۆكی ئۆكراینا پەیوەندیدار بوون بە پاڵپشتییەکانی وڵاتانی رۆژئاوا و به نیگهرانییهوه ئاماژەی بەوە کرد، پاڵپشتییەکان وەکو پێویست نەبوون بۆئەوەی بتوانن هێزەکانی رووسیا لە خاکی وڵاتەکەیان دەربکەن
شوباتی 2022 جەنگی ئۆکراینا و رووسیا دەستیپێکرد. دۆناڵد ترەمپ له دوای دهستبهكاربوونی وهكو سهرۆكی ئهمهریكا چەند جارێک ئاماژەی بەوە کردووە، دەیەوێت بە زووترین کات کۆتایی بەو جەنگە بهێنێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.