Erbil 18°C چوارشەممە 05 شوبات 13:58

لە سوێد كەسێك هێرشی كردۆتە سەر قوتابخانەیەك و 10 كەس كوژراون

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممە بەهۆی رووداوێكی تەقەكردن لە یەكێك لە قوتابخانەكانی شاری ئۆریبرۆ لە وڵاتی سوێد، 10 كەس كوژراون.

پۆلیسی سوێد لەبارەی رووداوەكە رایگەیاند: ئەمڕۆ سێشەممە كەسێك بە چەكەوە چووەتە ناو قوتابخانەیەك تەقەی كردووە، لە ئەنجامی تەقەكان 10 كەس كوژراون و 6 كەسی دیكەش بریندار بوون، یەكێك لە كوژراوەكانیش پۆلیسە.

راشیگەیاند: دوای ئەنجامدانی تاوانەكە، هێرشكارەكە تەقەی لە خۆشی كردووە و خۆشی كوشتووە.

تا ئێستا ناسنامەی هێرشكارەكە ئاشكرا نەكراوە، بەڵام پۆلیسی سوێد دەڵێت بەتەنیا تاوانەكەی ئەنجامداوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.