سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاهو لەسەر بانگهێشتی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ گەیشتە واشنتۆن.
نوێنەری هەمیشەیی ئیسرائیل لە نەتەوە یەکگرتووەکان، دانی دانۆن دیمەنی پێشوازی کردنی لە ناتانیاهو و بەرپرسانی دیکە لە بنکەی هێزەکانی ئاسمانیی ئاندریوس لە ماریلاند بڵاوکردەوە.
دانۆن ڕایگەیاند: خۆشحاڵم بە پێشوازی کردن لە سەرۆکوەزیران ناتانیاهو کە سەردانی واشنتۆنی کردووە بەمەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆک ترەمپ. ئەمە کۆبوونەوەیەکی گرنگە کە هاوپەیمانی قووڵی نێوان هەردوو وڵات قووڵتر دەکاتەوە و هاریکارییمان زیاد دەکات.
پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ ناتانیاهو لەگەڵ ستیڤ ویتکۆڵف، نوێنەری تایبەتی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا کۆببێتەوە و ڕۆژی سێشەممەش لە کۆشکی سپی لەگەڵ ترەمپ کۆببێتەوە.
چاوەڕوان دەکرێت بابەتی سەرەکی کۆبوونەوەکەی ناتانیاهو و ترەمپ غەززە، دیلەکان و ئێران بێت.
پێش بەڕێکەوتنی بۆ واشنتۆن، ناتانیاهو بانگەشەی ئەوەی کردبوو کە بەو هێرشانەی دژ بە حەماس و حزبوڵڵا ئەنجامیانداون ڕووخساری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان گۆڕیوە و، بەو بڕیارانەش سەرلەنوێ نەخشەکەیان کێشاوەتەوە.
گوتبووشی: پێموایە بە کارکردن لەگەڵ سەرۆک ترەمپ لە نزیکەوە، دەتوانین نەخشەکە سەرلەنوێ بە باشتر بکێشینەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.