Erbil 31°C چوارشەممە 09 ئەیلوول 18:47

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان: هێرشەكەی ئەمشەو هیچ زیانێكی بە كێڵگەی غازی كۆڕمۆر نەگەیاندووە

کوردستان TV
100%

وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێمی كوردستان زانیاری لەبارەی هێرشەكەی ئەمشەو بۆ سەر كێڵگەی غازی كۆڕمۆر لە سنووری چەمچەماڵ بڵاو كردەوە و رایگەیاند كە هێرشەكە هیچ زیانێكی بە كێڵگەی غازی كۆڕمۆر نەگەیاندووە.

وەزارەتەكە لە روونكردنەوەكەدا دەڵێت "کاتژمێر 7:05ی ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە هێرشێكی درۆنی كرایە سەر كێڵگەی غازی كۆڕمۆر".

راشیگەیاند " هێرشەكە هیچ زیانێكی بە كێڵگەکە و کۆمپانیای دانە غاز نەگەیاندووە".

هەروەها رایگەیاند "بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەی کۆڕمۆر ئاساییە و پەستانی غاز بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا تا ئێستا ئاساییە".

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان ئاماژەی بەوەش دا كە ئێستا هەڵسەنگاندن بۆ زیانە مادییەکانی هێرشەکە دەكرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.