سەرۆک وەزیری ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاهۆ پێش ئەوەی ئهمرۆ بەرەو واشنتن بەڕێبکەوێت بۆ کۆبوونەوەیەکی گرنگ لەگەڵ سهرۆكی ئهمهریكا دۆناڵد ترامپ، گوتی، بەرەو واشنتن دەڕوات بۆ کۆبوونەوەیەکی زۆر گرنگ لەگەڵ سەرۆک ترهمپ.
سهرۆك وهزیری ئیسرائیل راشیگهیاند كه "ئەو ڕاستییەی کە ئەمە یەکەم کۆبوونەوەیە لەگەڵ سەرۆکی وڵاتێکی بیانی لەوەتەی دەستبەکاربووە، گرنگییەکی زۆری هەیە بۆ دەوڵەتی ئیسرائیل. یەکەم، گەواهی بەهێزی هاوپەیمانێتی ئیسرائیل و ئەمریکایە. دووەم، ئاماژە بە بەهێزی پەیوەندییەکانمان دەکات. پەیوەندییەک کە شتی گەورەی بۆ ئیسرائیل و ناوچەکە بەرهەمهێناوە و هەروەها بووە هۆی رێکەوتنی ئاشتی مێژوویی نێوان ئیسرائیل و چوار وڵاتی عەرەبی.
ناتانیاهۆ گوتیشی " لە کۆبوونەوەکاندا باسی ئەو پرسە گرنگانە دەکەین کە رووبەڕوومان دەبنەوە، سەرکەوتن بەسەر حەماس، گەڕانەوەی هەموو دەستگیرکراوەکان، مامەڵەکردن لەگەڵ تەوەری ئێران بە هەموو پێکهاتەکانیەوە کە هەڕەشە لە ئاسایشی ئیسرائیل و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات. ڕۆژهەڵات و هەموو جیهان ئەو بڕیارانەی کە لە کاتی جەنگدا داومانە روخساری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان گۆڕیوە. پێم وایە بە کارکردنی سەخت لەگەڵ سەرۆک ترەمپ، دەتوانین زیاتر بیگۆڕین."
ههروهها سهرۆك وهزیرانی ئیسرائیل گوتی، دەتوانین ئاسایشی ئیسرائیل بەهێز بکەین و بازنەی ئاشتی فراوانتر بکەین و سەردەمێکی نایاب بەدەست بهێنین کە هەرگیز خەونمان پێوە نەبینیوە." سەردەمی خۆشگوزەرانی، ئاسایش و ئاشتی هێز و بەهێزیی هاوپەیمانێتی نێوان ئیسرائیل و ئەمریکا."
پێشتر نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاندبوو لە کۆبوونەوەکەی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا لە واشنتن تاوتوێی بارودۆخی کەرتی غەززە و کێشەی دەستگیرکراوەکان و هەموو پێکهاتەکانی تەوەری ئێران دەکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.