Erbil 1°C ھەینی 31 کانوونی دووەم 05:58

ترەمپ: بە ڕووداوی خۆکێشانی فڕۆکە نەفەرھەڵگرەکە و ھیلیکۆپتەرە سەربازییەکە تووشی شۆک بووین

کوردستان TV
100%


سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، بەو ڕووداوەیە کە فڕۆکەیەکی نەفەرھەڵگر بە 60 نەفەرھەڵگرەوە لە فڕۆکەخانەی ڕۆناڵد ڕیگان لە نزیک واشنتۆن خۆی بە ھێلیکۆپتەرێکی سەربازییدا کێشاوە، تووشی شۆک بوون.

دۆناڵد ترەمپ لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە نزیکەوە چاودێری پیشھاتەکانی ڕووداوەکە دەکات، ھەروەھا نزا دەکات لە پێناو ڕزگارکردنی کەسەکان لە ڕووداوکە.

ھەروەھا دۆناڵد ترەمپ لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "Truth Social" پرسیاری ئەوەی کردووە: "بۆچی تاوەری چاودێری بە ھیلیکۆپتەرەکە نەگوتووە چی بکات لەبری ئەوەی بپرسێت کە ئایا فڕۆکەکەی بینیوە یان نا؟".

جەختی لەوەش کردووەتەوە کە دەتوانرا ڕێگریی لەو ڕووداوە بکرێت و دۆخەکە "باش نییە".

پێشتر ئیدارەی فڕۆکەوانی فیدراڵیی ئەمریکا ڕایگەیاندبوو کە فڕۆکەیەکی نەفەرھەڵگر لە جۆری " Bombardier CRJ - 700" سەربە کۆمپانیای "American Airlines " بە 60 سەرنشینەوە لە کاتی نزیکبوونەوەی لە ڕێرەوەی ژمارە 33 لە فڕۆکەخانەی ڕۆناڵد ڕیگان لە نزیک واشنتۆن خۆی بە ھێلیکۆپتەرێکی سەربازییدا کێشاوە.

تا ئێستا ھیچ ئامارێکی لەبارەی ژمارەی قوربانیانی ڕووداوەکە، بڵاونەکراوەتەوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.