سەرۆكی ئەمەریكا بەفەرمی بانگهێشتنامەیەكی ئاراستەی سەرۆك وەزیرانی ئیسڕائیل كرد بۆ سەردانیكردنی كۆشكی سپی.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی ئیسڕائیل ئەمڕۆ سێشەممە بڵاوی كردەوە: دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا بەفەرمی بانگهێشتنامەیەكی ئاراستەی بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسڕائیل كردووە بۆ سەردانیكردنی كۆشكی سپی.
بڵاویشی كردەوە: وادەی سەردانەكە دیاریكراوە كە رۆژی 4ی مانگی داهاتوو دەبێت.
هەروەها بڵاوی كردەوە: نەتانیاهۆ دەبێتە یەكەم سەرۆكی وڵاتان بانگهێشتی ئەمەریكا بكرێت لەو كاتەی دۆناڵد ترەمپ بۆ دووەمجار بووەتە سەرۆكی ئەمەریكا.
بانگهێشتكردنی نەتانیاهۆ لە كاتێكدایە كە لە رۆژی یەكشەممەی هەفتەی رابردووەوە ئاگربەست لە غەززە راگەیەنراوە و كۆتایی بە جەنگی نێوان ئیسڕائیل و بزووتنەوەی حەماس هێنراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.