لە دوورگەی جاڤا لە ئیندۆنێزیا، بەهۆی بارانی بەلێزمە و دروست بوونی لافاو و ڕوودانی هەرەسی خاک، 16 کەس گیانیان لەدەستدا و هەشت کەسی دیکە بێسەروشوێن بوون.
بەپێی ڕاگەیاندراوی ناوەندی نیشتمانیی ئیندۆنێزیا بۆ کارەسات، لە دوورگەی جاڤا بەهۆی بارانی بەلێزمەوە لافاو و هەرەسی خاک ڕوویداوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە بەهۆی نالەباری کەشوهەواوە کارەکانی گەڕان و ڕزگارکردن بە هێواشی بەڕێوەدەچێت.
بەپێی ئامارە بەراییەکان لەو کارەساتەدا 16کەس گیانیان لەدەستدا و هەشت کەسی دیکە بێسەروشوێن بوون. 11 کەسیش کە ڕزگاریان بووە لە نەخۆشخانەکانی ناوچەکە چارەسەریان بۆ دەکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.