بەهۆی كۆبوونەوەی خەڵكێكی زۆری فەڵەستینی لە گۆڕەپانی سەرایا لە ناوەڕاستی غەززە، خەریك بوو لەدوا ساتەكاندا پڕۆسەی ئازادكردنی دیلە ئیسڕائیلییەكان هەڵبووەشێتەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە بە بەڕێكردنی سێ ئافرەتی گەنجی ئیسڕائیلی، پڕۆسەی ئازادكردن و گۆرینەوەی دیلەكان لەلایەن حەماس و ئیسڕائیل دەستی پێ كرد.
لەو شوێنەی كە بڕیاربوو چەكدارانی كەتائیبی قەسام سەر بە بزووتنەوەی حەماس دیلەكان رادەستی خاچی سووری نێودەوڵەتی بكەن، خەڵكێكی زۆر كۆببوونەوە، بەشێوەیەك كە پڕۆسەی رادەستكردنی دیلەكانی بۆ ماوەیەك دواخست.
چەكدارانی كەتائیبی قەسام ناچار بوون بە هێز پاڵ بە خەڵكەوە بنێن و هەموو هێزێك بەكاربهێنن بۆ ئەوەی سێ دیلە ئافرەتەكە بخنە نێو ئۆتۆمبێلەكانی خاچی سووری نیودەوڵەتییەوە.
بەهۆی زۆری ئامادەبوونی خەڵكەوە خەریك بوو ئەندامانی خاچی سووری نێودەوڵەتی و چەكدارانی كەتائیبی قەسام پڕۆسەی گواستنەوەی دیلە ئیسڕائیلییەكان هەڵبووەشێننەوە، بەڵام لە دواساتەكاندا پڕۆسەكە ئەنجامدرا و سێ دیلەكە بەڕێ كران.
ئەو سێ دیلەی كە بڕیارە رادەستی ئیسڕائیل بكرێتەوە بریتین لە سێ ئافرەتی گەنج بە ناوەكانی رۆمی جۆنین 24 ساڵ، ئیمێلی داماری 28 ساڵ و دۆرۆن شتانبار 31 ساڵ.
چاوەڕوان دەكرێت كەمێكی دیكە سێ دیلەكە لەلایەن خاچی سووری نێودەوڵەتییەوە رادەستی سوپای ئیسڕائیل بكرێت و دواتریش بگوازرێنەوە بۆ نەخۆشخانە و لەوێ بە كەسوكارەكانیان شاد ببنەوە.
بەگوێرەی رێككەوتنەكان لەبەرامبەر رادەستكردنەوەی ئەو سێ دیلە، دەبێت ئیسڕائیل 90 دیلی فەڵەستینی لە گرتووخانەكان ئازاد بكات.
ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 11:15ی پێش نیوەڕۆ بەفەرمی ئاگربەست لە غەززە لەنێوان بزووتنەوەی حەماس و سوپای ئیسڕائیل كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە.
To the last moment, Hamas is terrorizing the hostages. Heavily armed men and crowds of screaming Gazans surround the vehicles with the hostages. pic.twitter.com/a8rFvwry7h
— Aviva Klompas (@AvivaKlompas) January 19, 2025
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.