بریاڕه ئه‌مرۆ سەرۆک کۆماری کۆچکردووی ئێران لە شوێنی لەدایک بوونی لە شاری مەشهەد پارێزگای خوراسان بە خاک دەسپێردرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 23ی5ی2024. لەنێو ئاپۆرا و جەماوەری ئێران و نوێنەرانی ژمارەیەکی زۆری وڵاتان کە شاندی باڵای هەرێمی کوردستانیشی تێدایە، تەرمی ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆککۆماری کۆچکردووی ئێران لە شوێنی لەدایک بوونی لە لە شاری مەشهەد پارێزگای خوراسان بە خاک دەسپێردرێت، پاش ئەوەی دوو رۆژی ڕابردوو تەواوی ئامادەکاریی بۆ ناشتنەکەی کرا.
سه‌رۆككۆماری ئێران رۆژی یەکشەممەی ڕابردوو لەگەڵ وەزیری دەرەوە و شەش لە ئەندامانی تیمەکەی، بە کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەیان لەناوچەیەکی شاخاوی لە باکووری رۆژئاوای وڵاتەکەیان گیانیان لەدەستدا، ئەوکاتەی لە مەراسیمی کردنەوەی پرۆژەیەکی بەنداو لەگەڵ ئازەربێجان دەگەڕانەوە.
بڕیارە هەر ئەمڕۆ، تەرمی حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری کۆچکردووی دەرەوەی ئێران، لە مەرقەدی شا عەبدولعەزیم حەلحەسەنی لە باشووری تاران بەخاک دەسپێردرێت.
به‌پێی راگه‌یاندنه‌كانی ئێران نوێنەرانی نزیکەی 60 وڵات لەمەراسیمی بەخاکسپاردنی ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری کۆچکردووی ئێران ئامادە دەبن، كه شاندێكی باڵای هه‌رێمی كوردستانیش ئاماده ده‌بێت و رۆژی رابردوو بۆ مه‌راسیمی ماڵئاوایی شاندی باڵای هه‌رێمی كوردستان كه هه‌ر یه‌ك له نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و مسته‌فا سه‌ید قادر جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان پێكهاتبوو سه‌ردانی ئێرانیان كرد و له مه‌راسیمه‌كه‌دا به‌شداربوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.