لیوا یەحیا ڕەسوڵ ،گوتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق، ڕایگەیاند، شارۆچكەی قائیم و ناوچە سنوورییەكانی عێراق، لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمریكاوە بۆردومان كراون كە ئەوەش پێشێلكردنی سەروەریی عێراقە.
لیوا یەحیا ڕەسوڵ ڕاگەیەندراوێكی لەبارەی هێرشە ئاسمانییەكانی ئەمریكا بۆ سەر بارەگاكانی حەشدی شەعبی لە عێراق بڵاوكردەوە و تیایدا ڕایگەیاندووە كە شارۆچكەی قائیم لە پارێزگای ئەنبار و ناوچە سنوورییەكانی عێراق لەلایەن فڕۆكەكانی ئەمریكاوە بۆردومان كراون.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئەنجامدانی ئەو هێرش و بۆردومانانەی ئەمریكا، لە كاتێكدایە كە عێراق بەجیددی هەوڵ بۆ دەستەبەركردنی سەقامگیریی لە ناوچەكە دەدات.
هەروەها لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە: بۆردومانەكانی ئەمریكا، پێشێلكردنی سەروەریی عێراقن و هەوڵەكانی حكوومەتی عێراقیش بۆ دەستەبەركردنی سەقامگیری لە ناوچەكە لەناودەبەن، هەروەها دەبنە هەڕەشە كە عێراق و ناوچەكە بەرەو دەرئەنجامە پێشبینی نەكراوەكان ڕادەكێشێت كە لێكەوتەكانی كارەساتبار دەبن بۆ ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و ناوچەكە.
پێشتر فەرماندەیی ناوەندی هێزەكانی ئەمریكا ڕایگەیاندبوو كە شەوی 2 لەسەر 3ی ئەم مانگە لە میانی زنجیرەیەك هێرشی ئاسمانییدا، 85 ئامانجیان لە عێراق و سووریا بۆردومان كردووە.
ئاماژەی بەوەشدابوو، ئەو ئامانجانەی كە لە عێراق و سووریا بۆردومان كراون، سەربە گرووپە چەكدارەكانی نزیك لە ئێران بوون.
لیوا یەحیا ڕەسوڵ: بۆردومانەكانی ئەمریكا پێشێلكردنی سەروەریی عێراقە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.