باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له لوبنان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م داوای له هاووڵاتییان كرد هه‌وڵ بده‌ن له زووترین كاتدا خاكی لوبنان جێبهێڵن له كاتێكدا كه ئێستا گه‌شته ئاسمانییه‌كان له كاردان و هه‌ن.
بایاننامهیهك كه له ماڵپه‌ڕی فه‌رمی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له لوبنان بڵاو كراوه‌ته‌وه و تێیدا باری له‌ناكاوی بۆ هاووڵاتییان له‌و وڵاته‌دا ڕاگه‌یاندووه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هه‌روه‌ها هاتووه: باڵیۆزخانه‌كه‌مان له به‌یرووت به وردی و له نزیكه‌وه چاودێری دۆخی ئه‌منی وڵاتی لوبنان ده‌كات.
لای خۆشییه‌وه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا دوو رۆژ به‌ر له ئێستا داوای له هاووڵاتییانی وڵاته‌كه‌ی كردبوو خۆیان به دوور بگرن له گه‌شتی وڵاتی لوبنان به‌هۆی پێشبینی خراپی بارودۆخی ئه‌منی وڵاته‌كه‌وه.
بۆ ئه‌و هاووڵاتییه ئهمهریكییانهش كه ئێستا لوبنان، داوای لێ كردبوون ئه‌گه‌ر بۆیان ده‌كرێت به زووترین كات ئه‌و وڵاته جێبهێڵن له كاتێكدا كه ئێستا هێڵه‌كانی گواستنه‌وه و فڕۆكه‌خانه‌كان له كاردان و هه‌ن.
ئه‌و هاووڵاتییانه‌شی ئاماده‌نین وڵاته‌كه جێبهێڵن، داوای لێ كردبوون له‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشیدابن و هێڵی فریاكه‌وتنه‌كان كارا بكه‌ن.
هه‌روه‌ها داواشی كردبوو نزیكی شوێنی گردبوونه‌وه و خۆپیشاندانه‌كان نه‌كه‌ون، چونكه ڕه‌نگه له‌و شوێنانه توندوتیژی بكه‌وێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.