سوپای ئیسڕائیل ئه‌مشه‌و یه‌كشه‌م به فه‌رمی دوایین ئاماری سه‌ربازه كوژراوه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له ئۆپه‌ڕاسیۆنی گه‌رده‌لوولی ئه‌قسای بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس بڵاو كرده‌وه.
رۆژی 7ی ئه‌م مانگه كه‌تائیبی عیزه‌دین قه‌سام باڵی سه‌ربازی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس به هێرشكردن بۆ سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئیسڕائیل، ئۆپه‌ڕاسیۆنی گه‌رده‌لوولی ئه‌قسای دژی ئه‌و وڵاته ڕاگه‌یاند.
سوپای ئیسڕائیل ڕایگه‌یاند: ژماره‌ی سه‌ربازه كوژراوه‌كانمان له رۆژی یه‌كه‌می ئۆپهڕاسیۆنهكاندا تا ئێستا بریتییه 289 سه‌رباز، له‌نێو كوژراوه‌كانیش ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازی ئافره‌ت هه‌ن.
له‌به‌رامبه‌ر ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كه‌ی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس، سوپای ئیسڕائیلیش ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه ئۆپه‌ڕاسیۆنی شمشێری ئاسنینی دژی گرووپه چه‌كداره‌كانی فه‌ڵه‌ستین ڕاگه‌یاندووه و به‌هۆیه‌وه به چڕی و به به‌رده‌وامی بۆردومانی كه‌رتی غه‌ززه و ناوچه‌كانی تر ده‌كات.
هه‌ر ئه‌مشه‌و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین دوایین ئاماری قوربانییانی بڵاو كردبووه‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه دابوو كه به‌هۆی بۆردومانه‌كان 2670 هاووڵاتی كوژراون و هه‌روه‌ها 9600ی تریش بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.