سه‌رایا قودس باڵی سه‌ربازی بزووتنه‌وه‌ی جیهانی ئیسلامی له فه‌ڵه‌ستین ڕایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 130 مووشه‌كیان ئاراسته‌ی ئیسڕائیل كردووه.
سه‌رایا قودس ڕایگه‌یاند كه وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ به‌رده‌وامی بۆردومانه‌كانی سوپای ئیسڕائیل بۆ كه‌رتی غه‌زه، ئه‌مڕۆ به 130 مووشه‌ك بۆردومانی هه‌ریه‌ك له ناوچه‌كانی قودس، ئه‌سدوود، بیئر سه‌بع، عه‌سقه‌لان، نهتیفوت و سدیروتیان له‌نێو خاكی ئیسڕائیل كردووه.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه هه‌روه‌ها بۆردومانی بنكه‌ی ئاسمانی حهتسریم و بنكه‌ی سه‌ربازی رهعیمیان له‌نێو خاكی ئیسڕائیل كردووه.
له رۆژی شه‌ممه‌ی ڕابردووه‌وه شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان گرووپه چه‌كداره‌كانی فه‌ڵه‌ستین و سوپای ئیسڕائیل به‌رده‌وامی هه‌یه، دوای ئه‌وه‌ی كه‌تائیبی عیزه‌ددین قه‌سام باڵی سه‌ربازی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له‌و رۆژه‌دا ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌ڕاسیۆنی گه‌رده‌لوولی ئه‌قسای دژی ئیسڕائیل ڕاگه‌یاند.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.