Erbil 5°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 19:39

دەرچوونی شەمەندەفەرێک لە ڕێڕەوی خۆی لە هیندستان 54 قوربانیی لێکەوتەوە

کوردستان TV
100%


لە ویلایەتی بیهار-ی هیندستان، شەمەندەفەرێک لە ڕێڕەوی خۆی دەرچوو، بەپێی ئامارە بەراییەکان، چوار کەس گیانیان لەدەستداوە و 50 کەسی دیکەش برینداربوون.

بەپێی هەواڵێکی ANI News کە لە هەژماری تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردووەتەوە، لە نزیک وێستگەی ڕاگوناسپور لە ناوچەی بوخار لە ویلایەتی بیهار، شەمەندەفەرێکی نەفەرهەڵگر لە ڕێڕەوی خۆی لایداوە.

بەپێی ئامارە بەراییەکان، لەو ڕووداوەدا چوار کەس گیانیان لەدەستداوە و 50 کەسی دیکەش برینداربوون.

دوا بە دوای ڕووداوەکە بەرپرسانی ڕێگای ئاسنین و تیمەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.