Erbil 8°C شەممە 16 تشرینی دووەم 06:17

گرووپه‌ چه‌كداره‌كانی فه‌ڵه‌ستین بۆردومانی فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی ته‌لئه‌بیب ده‌كه‌ن

کوردستان TV
100%

گرووپه‌ چه‌كداره‌كانی فه‌ڵه‌ستین دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م به‌ چڕی بۆردومانی فڕۆكه‌خانه‌ی بن گوریۆن له‌ شاری ته‌لئه‌بیب ده‌كه‌ن وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ بۆردومانه‌كانی سوپای ئیسڕائیل بۆ سه‌ر ناوچه‌ مه‌ده‌نییه‌كانی كه‌رتی غه‌زه‌.

كه‌تائیبی قه‌سام باڵی چه‌كداری بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ڕایگه‌یاند كه‌ كه‌مێك پێش ئێستا بۆردومانی فڕۆكه‌خانه‌ی بن گوریۆن له‌ شاری ته‌لئه‌بیب كردووه‌ له‌به‌رامبه‌ر بۆردومانی سوپای ئیسڕائیل بۆ سه‌ر ناوچه‌ مه‌ده‌نییه‌كان.

به‌گوێره‌ی میدیاكانی ئیسڕائیل یه‌كێك له‌و مووشه‌كانه‌ له‌ ناوچه‌ی ریشۆن لیتسیۆن له‌ نزیكی ته‌له‌ئه‌بیب كه‌وتۆته‌ خواره‌وه‌ و هه‌روه‌ها زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌ش له‌ ته‌واوی ته‌لئه‌بیب لێدراوه‌.

كه‌تائیبی قه‌سام ڕاشیگه‌یاند كه‌ هه‌ر ئه‌مڕۆ چوارشه‌م بۆردومانی كۆمه‌ڵێك سه‌ربازی سوپای ئیسڕائیلیان له‌ ناوچه‌ی زیكیم كردووه‌.

ئه‌مرۆ چوارشه‌م ده‌بێته‌ پێنج رۆژ له‌ ده‌ستپێكردنی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی نێوان سوپای ئیسڕائیل و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس، هه‌ردوولاش به‌رده‌وام به‌ مووشه‌ك بۆردومانی یه‌كتر ده‌كه‌ن و به‌هۆیه‌وه‌ سه‌دان كه‌س له‌ هه‌ردوولا كوژراون و بریندار بوون.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.