میدیاكانی ئیسڕائیل له‌سه‌ر زاری به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا (پێنتگۆن) بڵاویان كرده‌وه كه ئه‌مڕۆ سێشه‌م تیمێكی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكی گه‌یشته ئیسڕائیل كه كاریان تایبه‌ته به رزگاركردنی بارمته‌كان.
جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا پێشتر فه‌رمانی به به‌رپرسانی سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی كردبوو هه‌ماهه‌نگی هه‌واڵگری و مه‌یدانی له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل بكه‌ن بۆ ڕزگاركردنی بارمته‌كان، یه‌كێك له‌و هه‌نگاوانه‌ش ناردنی تیمێكی تایبه‌تی رزگاركردنی بارمته‌كان بووه بۆ ئه‌و وڵاته.
له‌مباره‌یه‌وه میدیاكانی ئیسڕائیل ئاشكرایان كرد كه ئه‌مڕۆ سێشه‌م تیمه تایبه‌تییه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا گه‌یشتووه‌ته ئیسڕائیل و هه‌وڵه‌كانیان بۆ رزگاركردنی بارمته‌كان له‌ژێر ده‌ستی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس به‌شێوه‌ی مه‌یدانی ده‌ست پێ كردووه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه شه‌وی ڕابردوو وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاندبوو كه له ئه‌نجامی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی نێوان سوپای ئیسڕائیل و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له رۆژی شه‌ممه‌وه تاكو ئێستا به‌لایه‌نی كه‌م 9 ئه‌مه‌ریكی كوژراون.
تا ئێستا به‌فه‌رمی ژماره‌ی ئه‌و ئیسڕائیلییانه‌ی كه له‌لایه‌ن كه‌تائیبی قه‌سام باڵی سه‌ربازی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس وه‌ك بارمته براونه‌ته غه‌زه ئاشكرا نه‌كراوه، به‌ڵام به‌گوێره‌ی پێشبینییه‌كان نزیكه‌ی 100 دیل ده‌بن.
به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌م كه‌تائیبی قه‌سام ڕایگه‌یاندبوو كه به‌هۆی بۆردومانه‌كانی سوپای ئیسڕائیل بۆ سه‌ر غه‌زه، چوار له‌و دیلانه‌ی ئیسڕائیلی گیانی له‌ده‌ستداوه، جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئه‌گه‌ر ئیسڕائیل بۆردومانه‌كانی بۆ سه‌ر شوێنه مه‌ده‌نییه‌كان ڕانه‌گرێت، ئه‌وا له‌به‌رامبه‌ردا بارمته‌كان ده‌كوژن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.