له‌ناو هه‌موو میلله‌تێكدا مرۆڤی به‌هره‌مه‌ند و هونه‌رمه‌ند بوونیان هه‌یه ،نه‌ته‌وه‌ی كوردیش یه‌كێكه له نه‌ته‌وه زیندووه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه بێ به‌ش نییه له‌و به‌هره‌مه‌ند و هونه‌رمه‌نده به‌توانا و پڕ به‌خششانه به هونه‌ری موزیك و گۆرانی و مه‌قام ، بههونهرهكانیان گه‌نجینه‌یه‌كی زۆر و به‌نرخیان بۆ به‌جێهێشتووین كه شیاوی ئه‌وه‌ن بۆ هه‌میشه به‌چاوی ڕێز و بهرزنرخاندنهوه لێیان بڕواننین و شانازییان پێوه بكه‌ین .
یه‌كێك له‌و هونه‌رمه‌نده كورده كه له‌ماوه‌ی ته‌مه‌نیدا خزمه‌تێكی زۆری به هونه‌ر و موزیك و قۆریات و به‌سته‌ی توركمانی كردووه ، ئه‌ویش هونه‌رمه‌ند ( هابه) یه ، به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك كورده‌و خه‌ڵكی شاری كه‌ركوكی كوردانه ، به‌ڵام هه‌ژاری و كه‌م ده‌رامه‌ت و كه‌م بایه‌خدان به‌هونه‌رمه‌ند و گۆرانیبێژلهسهرهتای سه‌ده بیسته‌م دا له‌ناو نه‌ته‌وه‌ی كورد ، كه خزمه‌تكردن به هونه‌ر و موزیك و مه‌قام و گۆرانی به‌هۆی داب و نه‌ریتی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه به كارێكی شووره‌یی و عه‌یب لێیان ڕوانیوه ، ئه‌ومرۆڤه هه‌ست ناسك و شادی و چێژ به‌خشانه له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌دا به ( شایه‌ر و لۆتی ) ناوبراوون...!
ئه‌و به‌كه‌م ڕوانینه له هونه‌رو هونه‌رمه‌ندان ده‌بێت هۆكارێك كه هابه‌ی ده‌نگخۆش و شه‌یدای مه‌قام و گۆرانی تێكه‌ڵاو به هونه‌ری توركمان بێت له‌شاری كه‌ركوك ، توركمانه‌كانی شاری كه‌ركوك ده‌رفه‌ت و هه‌لیان بۆڕهخساندووهو قۆستوویانه‌ته‌وه بۆ نێو ئامێزی دنیای مه‌قامات و قۆریاتی توركمانی و بایه‌خێكی زۆریان پێداوه .
ته‌نها هابه‌ی هونه‌رمه‌ند تاقانه نییه له‌و ڕێگایه‌دا به‌ڵكو چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی دیكه‌ی به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك كورد له‌شاری هه‌ولێر و كه‌ركوك، خزمه‌تێكی زۆرییان به هونه‌ری موزیك و قۆریات و به‌سته‌ی توركمانی كردووه هونه‌رمه‌ندانی وه‌ك ( شه‌ڵتاغ ، ڕه‌شه‌ی كوڵه ڕه‌زا ، مشكۆ ، حه‌یده‌ر به‌قاڵ ، حه‌مه درێژ ، سه‌دیق به‌نده غه‌فوور و هابه ... تاد ) سه‌ركه‌وتوویی و توانای به‌رزی چڕینی قۆریاتی توركمانی و ده‌نگی به‌سۆز پڕچێژی ئه‌و هونه‌رمه‌نده كوردانه، هۆكارێكی سه‌ره‌كیی بووه كه توركمانه‌كان ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه به‌موڵكی خۆیانی بزانن.
هونه‌رمه‌ندی مه‌قامبێژ و قۆریاتبێژی شاری كه‌ركوك (هابه) كێیه؟!
هابه‌ی هونه‌رمه‌ند خاوه‌ن ده‌نگێكی به‌رزو به‌سۆز و به‌رزه چڕی قۆریات و مه‌قام و به‌سته‌یه ، به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك له‌نه‌ته‌وه‌ی كورده‌و زاده‌ی دایك و باوكێكی كورده ، ( عه‌بدولوه‌هاب به‌رغه‌ش حسێن ) ناسراو به ( هابه ) له‌ساڵی ( 1945) له‌یه‌كێك له گه‌ڕه‌كه دێرینه‌كانی شاری كه‌ركوك به‌دنیا هاتووه به‌ناوی گه‌ڕه‌كی ( پریادی ) ، ژیانی هاوبه‌شیی پێكهێناوه‌و خاوه‌نی دوو كوڕه به‌ناوه‌كانی ( شاهین و خالید) .
بۆ ده‌ڵێم به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك كورده ، به‌ڵگه چییه ؟!
له‌كاتێكدا هابه‌ی هونه‌رمه‌ند ماوه‌ی ( 40) ساڵ خزمه‌تی به هونه‌ری موزیك و گۆرانی توركمانی كردووه‌و ده‌یان كاسێت و سه‌دان ئاهه‌نگ و ئه‌گله‌نجه‌ی به‌توركمانی له‌دوای خۆی به‌جێهێشتووه ..!
هێشتا ده‌سه‌ڵاتی ڕژێمی به‌عس وه‌ك مۆته‌كه‌یه‌كی شووم به‌سه‌ر ئاسمان و زه‌وی شاری كه‌ركوكه‌وه مابوو، له‌مانگی 6ی ساڵی 2001 ، واته له ڕێكه‌وتی (10/6/2001) هابه‌ی هونه‌رمه‌ند له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كی خۆی به‌ناوی ( صلاح قه‌ساب) له‌سه‌ر بانگهێشتنی هونه‌رمه‌ند (ناسری ڕه‌زازی) به‌دزییه‌وه هات بۆشاری سلێمانی ، كاتژمێر (5:00) ی پاش نیوه‌ڕۆ، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه گه‌یشتنه مۆتێل ( چنار ) له‌هاوینه هه‌واری سه‌رچنار، من و هونه‌رمه‌ند ناسری ڕه‌زازی به‌خزمه‌تی هابه‌ی هونه‌رمه‌ند و هاوڕێ كه‌ی گه‌یشتین ، هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند وێڕای خۆشحاڵی خۆیان سه‌باره‌ت به‌یه‌كه‌م دیدارییان ده‌ربڕی ، بهسیمایانا دیاربوو كه زۆر تامه‌زرۆی دیتنی یه‌كدی بوون ، هونه‌رمه‌ند ناسری ڕه‌زازی وتی : ( كاك هابه من له‌ساڵی 1979 وه هۆگرو شه‌یدای ده‌نگ و هونه‌ری به‌ڕێزتانم ، زۆرلهمێژبوو ئاواتم ده‌خواست كه‌له‌نزیكه‌وه به‌خزمه‌تتان بگه‌م ، سوپاس بۆ خودا ئاواته‌كه‌م هاته‌دی و دنیایه‌ك سوپاس بۆ هاتنتان و زۆر خۆشحاڵتان كردم كه‌ئێستا له‌خزمه‌تتاندام ، به‌ڕێزتان میوان نین و شاری سلێمانی یش ههرشاری به‌ڕێزتانه‌وه خۆتان خاوه‌ن ماڵن، هه‌رچییه‌كتان پێویسته له‌خزمه‌تاندام ) (*1)
دواتر هه‌رچوارمان له‌ده‌وری مێزێك خڕبووینه‌وه واته ( هابه ، ناسری ڕه‌زازی ، صلاح قه‌ساب و جه‌مالی ده‌لاك ) باس و خواسی هونه‌ری له‌نێوان هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند (هابه‌و ڕه‌زازی) هاته پێش و ڕه‌زازی وتی : ( كاك هابه ئه‌مڕۆ ئه‌وده‌رفه‌ته بۆمن زۆر گرنگه ده‌بێت بمبووری زه‌حمه‌تت ده‌ده‌م ، له‌وانه‌یه پرسیاری زۆرم هه‌بێت له‌سه‌ر ژیانی هونه‌ریتان و هونه‌رمه‌ندانی مه‌قامبێژی كه‌ركوك ، هیوادارم ناڕه‌حه‌تت نه‌كه‌م )
هابه‌ی هونه‌رمه‌ند له‌وه‌ڵامدا وتی ( كاك ناسر به‌پێچه‌وانه‌وه تۆ چه‌ند خۆش حاڵ بوویت به‌بینینی من ، منیش به‌هه‌مان شێوه تۆم خۆش ده‌وێت و خاوه‌نی ده‌نگێكی چاكی و خزمه‌تێكی گه‌وره‌ت كردووه ، فه‌رموو پرسیار بكه‌و منیش وه‌ڵامتان ده‌ده‌مه‌وه ) (*2)
سه‌ره‌تا كۆمه‌ڵیك پرسیاری ئاسایی وكۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌و ژینگه هونه‌رییه‌ی شاری كه‌ركوك باس كرا، ڕه‌زازی وتی پێم خۆشه هونه‌رمه‌نده مه‌قامبێژ و قۆریاتبێژهكانی شاری كه‌ركوك م بۆباس بكه‌یت پێش به‌ڕێزتان ، هێشتا هابه‌ی هونه‌رمه‌ند وه‌ڵامی نه‌دابۆوه ، هونه‌رمه‌ند ناسری ڕه‌زازی وتی : جه‌مال گیان خێرا وه‌ره‌قه‌یه‌ك و قه‌ڵه‌مێك په‌یدابكه كاك هابه ناوی ههرهونهرمهندێكی هێنا تۆ بینووسه من پێمخۆشه ته‌نها له‌كاك هابه بڕوانم و چێژ له وته‌كانی وه‌ربگرم ، هابه‌ی هونه‌رمه‌ند ناوی كۆمه‌ڵێك له‌و هونه‌رمه‌نده قۆریاتبێژ و مهقامبێژانهی هێنا و منیش یاداشتم ده‌كرد، ئه‌و دانیشتنه له‌كاتژمێری (7:00 ی ئێواره ده‌ستیپێكرد تا كاتژمێر 1:00نیوه‌شه‌و ) هونه‌رمه‌ند ناسری ڕه‌زازی وتی :( كاك هابه داوای لێبوردن ده‌كه‌م پرسیارێكم هه‌یه ، هیوادارم نیگه‌ران نه‌بیت ئایا به‌ڕێزتان به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك توركمانن؟! ) هونه‌رمه‌ند ناسری ڕه‌زازی (3) جار له‌سه‌ریه‌ك ئه‌و پرسیاره‌ی ئاراسته‌ی هابه‌ی هونه‌رمه‌ند كرد..! ، هابه كه‌مێك ڕاما و به‌ووردی سه‌رنجی سیمای ڕه‌زازی ده‌دا ، وتی كاك ناسر نه‌خێر من توركمان نیم ، دایك و باوكم كوردن خه‌ڵكی ده‌وروبه‌ری شاری كه‌ركوكن، له‌عه‌شره‌تی ( زه‌نگه‌نه) ن ،ناسری ڕه‌زازی : باشه كاك هابه به‌ڕێزتان ئه‌و ڕاستییه‌تان دركاند ، بۆ خزمه‌تتان به قۆریات و هونه‌ری توركمان كرد..؟، هه‌رچه‌نده برا توركمانه‌كانی كوردستان به‌گشتی و شاری كه‌ركوك جێی ڕێز‌و حورمه‌تن و خاوه‌نی هونه‌رێكی جوانن به‌تایبه‌ت قۆریات كه من زۆر چێژم لێوه‌رگرتووه.
هابه‌ی هونه‌رمه‌ند به‌دڵێكی تژی له‌خه‌م و په‌ژاره‌و نائومێدی وتی كاك ناسر تۆ ده‌ڵێی چی ؟ هونه‌ر له‌ناو كورددا قیمه‌تی نییه ..! من كاتێك هه‌ستم كرد ده‌نگم خۆشه‌و توانای چڕینی مه‌قامم هه‌یه بۆ ده‌ڵێم مه‌قام چونكه شاری كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری سه‌رچاوه‌ی مه‌قاماتی ڕه‌سه‌نه، گوێم ئاشنا ببوو به هه‌ندێك مه‌قامبێژی ئه‌وسه‌رده‌مه ، به‌ڵام كاتێك له‌م لاو له‌ولا مه‌قامم ده‌خوێند گاڵته‌یان پێده‌كردم ، له‌ناو میلله‌ته‌كه‌مدا گۆرانی گوتن عه‌یبه بوو،ڕێزییان نه‌ده‌گرتم ، منیش زۆرحه‌زم له مه‌قام بوو، به‌ڵام توركمانه‌كانی كه‌ركوك زۆر شاره‌زا و لێزان بوون و ڕێزیان بۆ هونه‌ر داده‌نا، باوه‌شییان بۆ من كرده‌وه ومنییان به‌لای قۆریات و به‌سته و هونه‌ری توركمانی ڕ‌اكێشا و له‌و كاته‌وه درێژه‌م به‌و هونه‌ره‌دا ) (*3)
هابه‌ی هونه‌رمه‌ند و سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی هونه‌ری ..!
هونه‌رمه‌ند زاده‌ی خانه‌واده‌یه‌كی هه‌ژار و كه‌مده‌رات بووه، باوكی هونه‌رمه‌ند سه‌ره‌تا له (له‌یلان) نیشته‌جێ ده‌بێت، دواتر ماڵی ده‌گوازێته‌وه بۆ شاری كه‌ركوك و له‌شاری كه‌ركوك له‌گه‌ڵ خاتوو ( جه‌میله) ژیانی هاوسه‌ری درووست ده‌كات له‌گه‌ڕه‌كی شۆڕیجه و ده‌بنه خاوه‌نی دوو كوڕ به‌ناوه‌كانی ( محه‌مه‌د و عه‌بدلوه‌هاب_ هابه)دوای به‌سه‌ربردنی ماوه‌یه‌ك ژیان له‌گه‌ڕه‌كی شۆڕیجه ،به‌داخه‌وه له‌به‌ر سه‌ختی ژیان و نه‌بوونی ده‌رامه‌ت بۆ دابینكردنی ژیانیان ماڵ ده‌گوازنه‌وه بۆ یه‌كێك لهگهڕهكه توركمان نشینه‌كانی نزیك شه‌قامی (ئه‌تڵه‌س ) (*4) ، نازناوی (هابه) دایكی لێیناوهولهبهر خۆشه‌ویستی بۆكوڕه‌كه‌ی به‌و ناوه‌وه بانگهێشتی كردووه.
هونه‌رمه‌ند له‌ته‌مه‌نی منداڵی‌دا باوكی كۆچی دوایی ده‌كات، ئه‌ركی سه‌رشانی قورس ده‌بێت و ده‌كه‌وێته ژێرباری كاركردن بۆ بژێوی ژیانی خۆیی و دایكی و خانه‌واده‌كه‌ی ، له‌منداڵی دا كه‌سێكی هێمن و بێ ده‌نگ بووه، زۆرجاران كه‌به‌ته‌نیا بووه به‌ده‌نگه خۆشه‌كه‌ی ئه‌و بێده‌نگییه‌ی شكاندووه و بهمهقامێك ڕۆحی ئاوداوهوئارامیی به‌جه‌سته‌ی به‌خشیوه، هونه‌رمه‌ند له‌ته‌مه‌نی (9) ساڵیدا ده‌بێته شاگردی به‌رگدروو، له‌ناو بازاڕی (قه‌یسه‌ری) نزیكی قه‌ڵاتی كه‌ركوك له‌لای وه‌ستا ( ساڵحی به‌رگدروو) له‌یه‌كێك له‌ڕۆژه‌كانی كاركردنی وه‌ك شاگردی به‌رگدروو له‌ناو دوكانه‌كه‌دا كه‌به‌ته‌نیا بووه ، ده‌نگ هه‌ڵده‌بڕێت و مه‌قام ده‌خوێنێ ، له‌وكاته‌دا هونه‌رمه‌ندی توركمان ( عیزه‌دین نیعه‌مه‌ت) به‌وێدا تێده‌په‌ڕێت و ئه‌و ده‌نگه خۆشه سه‌رسامی ده‌كات و ده‌چێته لای هابه‌ی هونه‌رمه‌ند سه‌یرده‌كات مێرمنداڵێك خاوه‌نی ئه‌و ده‌نگه به‌سۆزه بێت ، له‌و یه‌كه‌م دیداره‌وه هونه‌رمه‌ند عیزه‌دین نیعمه‌ت ڕێنوێنی ده‌كات و زیاترفێری مه‌قاماتی ده‌كات .
عیزه‌دین نیعمه‌ت ، هابه‌ی هونه‌رمه‌ند بانگهێشت ده‌كات بۆ ئاهه‌نگێك له‌ماڵی هونه‌رمه‌ندی توركمان به‌ناوبانگ ( سمه بربری) واته ( ئیسماعیلی سه‌رتاش) لێره‌وه ده‌بێته ده‌سپێك بۆ دنیای هونه‌رو ئاشنابوونی به قۆریات ، له‌ئاهه‌نگ و ئه‌گله‌نجه و ته‌نانه‌ت له‌ئاهه‌نگه‌كانی شه‌وانی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزدا.
قۆریات یان خۆریات ئه‌و مه‌قامه‌ی كه‌له‌شاری كه‌ركوك و ههولێرزۆر بایه‌خی پێدراوه ...؟!
نووسه‌ری ئازیز ( ئومێد نه‌جم ) نوسیویه‌تی ( قۆریات ، یان هه‌ندێك ده‌ڵێن خۆریات ، ئاوازێكه لهمهقامهوه ده‌رده‌چێ ، ده‌كرێت بڵێین قۆریات ڕۆحی مه‌قامه ، ئه‌م هونه‌ره له‌كه‌ركوك له‌دایكبووه و بڵاوبۆته‌وه و له‌هه‌ولێر و به‌غدا و توركیا ناسراوه ، مێژوویه‌كی كۆنی هه‌یه .
قۆریات چوارینه‌یه‌كی شیعرییه و هه‌ریه‌كه‌یان به‌ئاوازێكی تایبه‌ت و ئیقاعی مۆسیقیه‌وه به‌زمانی توركمانی ده‌وترێت،له‌به‌غدا قۆریات وه‌ك مه‌قامێكی سه‌ربه‌خۆ ناسراوه، كورد ده‌ستێكی باڵای هه‌بووه له‌ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی ئه‌م هونه‌ره تاكو ئه‌وه‌ی ناوی یه‌كێك لهقۆریاتهكان به‌ناوی كورده‌وه‌یه ( قۆریات كورده یان كوردۆ) ، زۆربه‌ی قۆریاتبێژهكانی كه‌ركوك كورد بوون، به‌ڵام به‌توركمانی وتوویانه، قۆریات چه‌ند جۆرێكه كه بیست ناوی قۆریات هه‌یه و هه‌ریه‌كه له‌سه‌ر مه‌قامێكه ) (*5)
ده‌نگی هونه‌رمه‌ند هابه به‌گوێ و هه‌ستی خه‌ڵكی كه‌ركوك ئاشناده‌بێت ، زیاتر له‌و كاته‌ی كه كاسێتێك له قۆریات و به‌سته له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند (عیزه‌دین نیعمه‌ت ) تۆمارده‌كات، له‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و به‌رهه‌مه ده‌بێته زیاتر ناساندنی و بانگهێشتكردنی بۆ ئاهه‌نگ و بۆنه‌كان له‌شاری كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری.
هونه‌رمه‌ند هابه جیا له‌به‌هره‌ی ده‌نگخۆشییه‌كه‌ی ، خاوه‌نی كه‌سایه‌تیه‌كی نه‌فس به‌رز وبه‌هه‌ڵوێست و نه‌رم و نیان و میهره‌بان بووه بۆ منداڵه‌كانی و ده‌وروبه‌ری، ده‌نگ و هونه‌ره‌كه‌ی هه‌ڵقوڵاوی ناخی خۆی بووه‌و زۆرینه‌ی تێكسته‌كان خۆی دایناوون، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ژاری زۆر چه‌شتووه ، هونه‌ره‌كه‌ی زیاتر ڕه‌نگدانه‌وه و ده‌ربڕینی ژیانی هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ت و زه‌حمه‌تكێشان بووه ، له‌به‌رئه‌وه‌یه هابه‌ی هونه‌رمه‌ند خۆشه‌ویستی چینی هه‌ژاران بووه ، به‌ڵام له‌لایه‌ن چینی ناوه‌ند و دهوڵهمهندهكانیشهوه زۆر ڕێز له‌خۆیی و هونه‌ره‌كه‌ی گیراوه.
هابه‌ی هونه‌رمه‌ند شاره‌زایی له‌هیچ ئامێرێكی موزیكدا نه‌بووه ، به‌ڵام هه‌موو كات پێیخۆشبووه له ئاهه‌نگه‌كانیدا ئامێری ( عود و ڤیۆلۆن) له‌ته‌ك به‌سته‌و مهقامهكانیدابوونیان هه‌بێت، وه زیاتر حه‌زی له‌مه‌قامی ( به‌یات ) بووه، شاره‌زاییه‌كی باشیی هه‌بووه له‌ڕه‌گه‌زه‌كانی مه‌قامدا، له‌ناو نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆشی‌دا هابه به‌مه‌قام و بهستهبێژێكی دیار و ڕه‌سه‌ن ناسراوه.
له‌ناوه‌ڕاستی ساڵی هه‌شتاكان هونه‌رمه‌ند گه‌شت ده‌كات بۆ ده‌ره‌وه‌ی عێراق ، به‌مه‌به‌ستی به‌جێهێنانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج ڕووده‌كاته وڵاتی سعودیه و بۆته (حاجی ) دواتر گه‌شت ده‌كات بۆ وڵاتی توركیا و له‌و گه‌شته‌یدا به‌دیداری هونه‌رمه‌ندی به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك كورد (ئیبراهیم تاتڵیس) شاد ده‌بێت ، له‌ساڵی (1988) جارێكی دیكه ده‌چێته‌وه بۆ وڵاتی توركیا له‌و گه‌شته‌یدا چه‌ند گۆرانییه‌كی بۆ تۆمارده‌كه‌ن، دواتر له‌گه‌ڵ دووهونهرمهند (ئیبراهیم ڕه‌ووف) خه‌ڵكی شاری كه‌ركوك و دانیشتوی ئه‌سته‌نبوڵ و، گۆرانیبێژێكی دیكه به‌ناوی ( به‌ڵقیس) گۆرانی تۆمار ده‌كات و خه‌ڵاتی ڕێزلێنانیشی پێ ده‌به‌خشن ،كاتێك ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆشاری كه‌ركوك له‌لایه‌ن ده‌زگا سه‌ركوتكه‌ره‌كانی به‌عسه‌وه بۆماوه‌ی (3) مانگ زیندانی ده‌كه‌ن و پاش ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كی زۆر ئازاد ده‌كرێت.
به‌ڵام ئه‌و گرتن وچاوسووركردنهوانهی ده‌سه‌ڵاتی به‌عس نابنه ڕێگر له‌به‌رده‌م گه‌شه‌كردنی ده‌نگ و هونه‌ری هابه ،به‌رده‌وامی ده‌دات به هونه‌ر و له‌گه‌ڵ زۆر له‌هونه‌رمه‌ندانی شاری كه‌ركوك و شاری هه‌ولێر له‌ئاهه‌نگه‌كاندا گۆرانی تۆمارده‌كات ، به‌كاسێت و هه‌روه‌ها ده‌نگ و ڕه‌نگ ئێستا بوونه‌ته ئه‌رشیفێكی زۆری هابه‌ی هونه‌رمه‌ند .
دیارترین ئاهه‌نگی هابه‌ی هونه‌رمه‌ند كه به‌شێوه‌یه‌كی خێرا له‌نێو جه‌ماوه‌ری شاره‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی و كه‌ركوك بڵاو بۆوه، جیا له‌و ئاهه‌نگانه‌ی پێشووی تۆماری كردوون ، ئه‌و ئاهه‌نگه‌ی شاری سلێمانی یه له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند ناسری ڕه‌زازی . له‌كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ئاهه‌نگه وه تائێستا له‌لای هۆگرانی ده‌نگ و هونه‌ری هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند ( هابه و ڕه‌زازی ) چه‌ندین پرسیار درووست بووه، له‌به‌رئه‌وه‌ی دوای تۆماركردنی ئه‌و شه‌و ئاهه‌نگه و له‌دوای ( 62) ڕۆژ هابه‌ی هونه‌رمه‌ند كۆچی دوایی كرد ؟!
شه‌و ئاهه‌نگی هونه‌رمه‌ندان هابه و ناسری ڕه‌زازی چۆن و له‌كوێ تۆماركرا ؟!
دوای یه‌كه‌م دیداری نێوان هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند ( هابه و ڕه‌زازی ) له‌ڕێكه‌وتی (10/6/2001) وه ڕۆژی (11/6/2001) هابه له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كه‌ی گه‌ڕایه‌وه بۆشاری كه‌ركوك ، پێشتر ئاماژه‌م بهدیدارهكهداوه ، له‌به‌رده‌وامی ده‌موودووی نێوان هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند ، ڕه‌زازی داوای لههابه كرد كه جارێكی دیكه به‌یه‌ك بگه‌نه‌وه‌و پێكه‌وه چه‌ند گۆرانییه‌ك بخوێنن، هابه له‌وه‌ڵامدا ئاماژه‌ی به‌خۆشحاڵی بهیهكگهیشتهوهیانی دا‌و وتی :( كاك ناسر ته‌نها ڕۆژانی هه‌ینی ناتوانم و ماوه‌م نییه چونكه له‌شاری كه‌ركوك سه‌رقاڵی ئاهه‌نگ گێڕانم ، به‌ڵام چ ڕۆژێكی تر ده‌ڵێن من ئاماده‌م ، وا ڕێككه‌وتن كه ڕۆژی پێنج شه‌ممه ڕێكه‌وتی (14/6/2001) به‌یه‌ك بگه‌نه‌وه ، به‌ڵێ له‌ڕۆژی دیاریكراودا كاتژمێر (6:00) ی ئێواره هونه‌رمه‌ند هابه و تیپه مۆسیقییه‌كه‌ی كه چوار هونه‌رمه‌ند بوون گه‌یشتنه شاری سلێمانی و له مۆتێل چنار به‌دیداریان شاد بووین ، به‌ڵام پێش وه‌خته ئاماده‌كاریی كرا بۆ به‌شداربوونی چه‌ند میوانێك و چۆنیه‌تی تۆماركردنی ئه‌و شه‌و ئاهه‌نگه .
كه‌مالی حاجی سه‌عید یه‌كێك له ئه‌ندامانی تۆمارگای خه‌یام كه‌مێژوویه‌كی هه‌یه له‌تۆماركردنی ئاهه‌نگی هونه‌رمه‌ندان ئاگادارم كردوو به‌هه‌موو پێداویستییه‌كانی تۆماركردنه‌وه له‌شوێنی مه‌به‌ست ئاماده‌بوو،
هونه‌رمه‌ند هابه‌و تیپه مۆسیقییه‌كه‌ی چۆن و له‌كوێ وه هاتن بۆ شاری سلێمانی ؟!
یه‌كێك له‌و هونه‌رمه‌نده ژه‌نیارانه‌ی كه ماوه‌یه‌كی زۆر كاری هونه‌ری له‌گه‌ڵ هابه‌ی هونه‌رمه‌ند تا ڕۆژی كۆچی دوایی كردووه،هونه‌رمه‌ندی ژه‌نیاری ڤیۆلۆن ( حه‌ربی شكور قایه‌چی ) یه به‌وشێوه‌یه باس لههاتنهكهیان ده‌كات بۆ شاری سلێمانی ...!
(بەڕەحمەت بێت ڕۆژێك هابە هات بۆ لام وتی كاك حەربی بەیانی ئەڕۆین بۆ سلێمانی لەگەڵ كاك ناسری ڕەزازی دائەنیشین ، منیش زۆرم پێ خۆش بوو وتم زۆر باشە هەتا مردنیشی تێدابێت هەردەچین ، منیش برادەرانم ئاگاداركرد، هابە پێیوتین دەبێ بچینە هەولێر و لەوێوەوە بچینە سلێمانی چونكە لەوێ بەئاسانی دەردەچین بەڵام لەسەیتەرەی سلێمانی ( سین و جیم ) ی زۆرەو تووشی ناڕەحەتی دەبین ، هەرچەندە لەوێشەوە ڕێگاكە زۆر دوور دەكەوێتەوە نزیكە (3) سەعات دەبێت ،ئێمە ئەو هیلاكییەمان كێشا لەبەرخاتری هابە ، بەڵام لەسەیتەرەكە نەیان هێشت ئامێرەكان لەگەڵ خۆماندا بهێنین بەبێ ئامێرهاتین لەسلێمانی كەمانچەو عود و ئامیرەكانی تریان بۆپەیداكردین )(*6).
ئاهه‌نگه‌كه به‌ئاماده‌بوونی چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌ك و هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند ( كه‌ریم كابان و مه‌حمودی تۆفیق شلك ) بۆ ڕێزگرتن له كه‌سایه‌تی و مێژووی هونه‌ری هابه ئاماده‌ی ئه‌و شه‌و ئاهه‌نگه بوون و هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند ( كابان و شلك ) به‌چه‌ند گۆرانی و مه‌قامێك به‌شدارییان كرد ، شه‌و ئاهه‌نگه‌كه له‌كاتژمێر (8:00 ی شه‌و تا 2:00 به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی 15/6/2001) درێژه‌ی هه‌بوو به‌بێ وه‌ستان ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی زیاتر سه‌رنجی ڕاكێشام ئه‌و هونه‌رمه‌نده ژه‌نیارانه‌ی هاوڕێی هابه بوون له‌وماوه زۆره‌دا به‌بێ پرۆڤه‌كردنی پێشوه‌خته موزیكیان ژه‌نی به‌بێ ئه‌وه‌ی نه‌شاز بكه‌ن ، وه‌هه‌روه‌ها ئه‌وه‌نده شاره‌زابوون هه‌ر لهڕوانینیان له هابه‌ی هونه‌رمه‌ند ده‌یانزانی له‌كوێدا مه‌قام و به‌سته ده‌خوێنێ..! هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند ( هابه‌و ڕه‌زازی) گه‌شتێكی جوان و قه‌شه‌نگیان به‌نێو دنیای مه‌قام و به‌سته‌ی توركمانی و كوردیدا كرد ، به‌ده‌نگه خۆشه‌كانیان خۆشحاڵی و چێژێكی هونه‌رییان به ئاماده‌بووان به‌خشی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند شاره‌زاییه‌كی باشیان هه‌بوو له خوێندنی مه‌قام دا وهلهدوو گۆرانیدا كه پێكه‌وه خوێندیان ئه‌ویش گۆرانی ( ئاغا و ئاغا ) و ( خانم خانم ) هابه به‌توركمانی خانم خانمی ده‌خوێند و ڕه‌زازی به ( تاكه‌ی تاكه‌ی ) وه‌ڵامی ده‌دایه‌وه، به‌ڕاستی ئه‌و شه‌و ئاهه‌نگه یه‌كێك بوو له‌شه‌وه زیندووه‌كانی موزیك و مه‌قام و بهستهكهههرگیز نامرێت.
له‌كۆتایی ئاهه‌نگه‌كه‌دا هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند ( هابه‌و ڕه‌زازی ) ئهوشهوهیان به‌خۆشترین و جوانترین شه‌وی موزیك و گۆرانی ناوه‌زه‌د كرد له‌مێژووی ژیانی هونه‌رییان.
خوێندنه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ند (حه‌ربی شكور قایه‌چی ) سه‌باره‌ت به‌و شه‌و ئاهه‌نگه ده‌ڵێت ( بەڕاستی من لەسەرەتای كاری هونەریمەوە زۆر ئاهەنگم بینیوە و چوومەتە ده‌رەوەی عێراقیش بۆ ئاهەنگ لەوڵاتی تونس بەشداری فیستڤاڵم كردووە،چوومەتە توركیاش من ئەو ماوەیە زیاتر لە (100) ئاهەنگم بینیوە ئەگەر لەگەڵ هابە بێت یان لەگه‌ڵ هونەرمەندەكانی تربێت ،بەڵام خۆشترین ئاهەنگ و خۆشترین شەو لەلای من ئەو شەوە بوو كەلەگەڵ هابەو ڕەزازی بردمان بەڕێوە و بەڕاستی ئەم قسەیەم لەهەمووشوێنێك وتووە لەكەركوك بەتایبەتی لەناو برادەرەكانمدا بەكورد و بەتوركمانەوە باسم كردووە خۆشترین شەوبوو ، چونكە یەكەم جار بوو لەنزیكەوە لەكاتی گۆرانیگوتندا لەگەڵ ڕەزازی دانیشم ، هابە گۆرانی دەگوت ڕەزازیش ئەوەندە موعجیب بوو بەدەنگی هابە لەخۆشیاندا هەستابوو هەڵپەڕكێی دەكرد هەر لەسەرەتاوە ڕەزازی و هابە مەقام و بەستەیان بەیەكەوە دەووت و هەردوكیان شارەزاییەكی باشیان هەبوو لەوتنی جۆرەكانی مەقام ، بۆ نموونە هابە گۆرانی ( خانم خانم ) ی بەتوركمانی دەگوت ڕەزازیش بە ( تاكەی تاكەی) وەڵامی دەدایەوە و سەربەندی گۆرانییەكەی بۆ هابە دەسەندەوە .
دەبێ ئەوەش بڵێم ئەو شەوە ئێمە عەزفمان بۆ ئەو دووهونەرمەندە دەكرد ، پێشتر هیچ پرۆڤەیەكمان نەكردبوو ، چونكە هەرئەو ڕۆژە گەیشتبووینە شاری سلێمانی) (*7)
هابه‌ی هونه‌رمه‌ند له‌باری ته‌ندروستییه‌وه له‌و دوو سه‌ردانه‌ی بۆ شاری سلێمانی هیچ كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستی له‌جه‌سته‌و سیمای‌دا به‌دی نه‌ده‌كرا، به‌ڵام له مانگه‌كانی كۆتایی ساڵی (2000) هابه دووچاری جه‌ڵته‌ی دڵ ده‌بێت به‌هه‌وڵی دڵسۆزانه‌ی پزیشكانی هه‌ولێر چاره‌سه‌ری ده‌كه‌ن، هه‌رچه‌نده خۆیی نه‌خۆشیی درێژخایه‌نی ( شه‌كره‌ی) له‌گه‌ڵدا بووه ،
هابه و هونه‌رمه‌ندانی هاوڕێی دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ شاری كه‌ركوك، هابه‌ی هونه‌رمه‌ند بانگهێشتی دایره‌ی ئه‌منی عامه‌ی كه‌ركوك و لێپرسینه‌وه‌ی له‌ته‌كدا ده‌كرێت ، له‌و كاتی لێپرسینه‌وه‌یه‌دا له‌وانه‌یه ( چا یان قاوه ) یان ده‌رخواردی هابه دابێت ، چونكه هابه جگه‌ره‌كێش بوو ، ئاشكرایه كه جگه‌ره كێش هه‌میشه حه‌ز به چا یان قاوه ده‌كات ، هابه‌ی هونه‌رمه‌ند ده‌بێت چ تاوانێكی ئه‌نجامدابێت كه له‌هه‌موو ژیانی هونه‌ریدا ته‌نها ڕێگای خزمه‌تكردن بههونهربووهو ئازاری بۆ كه‌س نه‌بووه‌و هه‌موو كه‌سیی خۆشویستووه،
( دوای هەفتەیەك بەڕەحمەت بێ هابە هات بۆ لام بۆ ( بیت المقام) و بانگی كردمەوە دەرەوە و دەستی كرد بەگیرفانیدا وەرەقەیەكی بچوكی دەرهێناو پیشانی دام و وتی ( ناردوویانە بەدوامدا ، دەبێ بەیانی سەعات (9) لەدائیرەی ئەمن بم ) هابە ئەو قسەیەی كە ووت من ئەژنۆم شكا و زۆر ترسام ( هابە) ش دیاربوو دەترسا پێی دەلەرزی وتی چی بكەین؟! وتم حاجی مەترسە مادام بەوەرەقە داوایان كردوویت ئینشااللە هیچ نابێت ئەگەر بیانویستایە یەكسەر دەیان بردیت بەلێدان و پێویستی بەوەرەقە نەدەكرد ، من دڵخۆشیم دایەوە وتم بەیانی بڕۆ ئینشااللە هیچ نابێت ، ئێواره‌كه‌ی حاجیم بینی ،چونكه له‌هه‌موومان گه‌وره‌تر بوو قه‌ت به‌ناوی خۆی بانگمان نه‌ده‌كرد هه‌ر حاجی یمان پێده‌ووت، حاجی وتی بەیانی سەعات (9:00) چووم بۆ ئەمنی عامەی كەركوك وتیان دانیشە ئیتر كەس لێی نەپرسیم ، تا دوای یەك سەعات ئینجا بانگیان كردمە ژوورەوە ، لەژوورەكە ئەفسەرێك دانیشتبوو هەر سەیری ئەكردم و دوای (10) دەقیقە سەری بەرزكردەوە وتی ( حەجی سلیمانیە شلۆن..؟) واتە سلێمانی چۆنە، منیش وتم وەڵڵا( سلیمانیە جنە) واتە سلێمانی بەهەشتە دوایی وتی: تۆ چۆن ئەچیت بۆ ( مخەریب) گۆرانی دەڵێیت زمانت دەبڕیین ، هابە بەئەفسەرەكەی وتووە ( من نەچووم بۆ حەفلە و گۆرانی بڵێم ، من ڕۆیشتووم سەفرەیەك بكەم بۆ سلێمانی و بێ تاقەت بووم ،كاتێك كەچووم بۆ سلێمانی لەوێ یەك دووبرادەرم بینی و دەعوەتیان كردم ،لەسەرچنار لەوێ برادەرێكیشی لێ‌بوو وتیان ئەم برادەرەش گۆرانیبێژە و منیش نایناسم و ناوی ( ناسر ڕەزازی ) یە و بەوشێوەیە دیومە و گۆرانیمان بەیەكەوە وتووە ،
دوای تەحقیقەكە وتیان بەیانی بەهەمان شێوە سەعات (9:00) بۆ ئێرە دێیتەوە ، منیش وتم حاجی هەمدیسان بەیانی دەڕۆیتەوە ؟ وتی : بەڵێ بەیانی سەعات (9:00) حاجی چووبۆوە بۆ دائیرەی ئەمن زیاتر لە (2) سەعات لەپرسگەچاوەڕێی كردووەو كەس لێی نەپرسیوەتەوە حاجی بەبێ پرس هاتۆتەوە دەرەوە بەهەمان شێوە ئەو ڕۆژەش حاجیم بینییەوە و لێم پرسی وتی : ئەمجارە با‌نگم بكەنەوە ئیتر ناچمەوە بەڵام حاجی و ئێمە كەوتبووینە ژێر چاودێرییەوە دوای ئەوە ئەفسەرەكە و دوو ئەمن لەبازاڕدا ( حاجی ) یان گرتووەو پێیان وتووە برسیمانە حاجی پارەمان بدەرێ بڕی ( 25000) بیست و پێنج هەزاری چاپ یان لێ سەندبوو ،منیش وتم حاجی خەفەت مەخۆ مادام مەسەلەكە بووە بەپارە و خواردن ئیتر هیچت لێ ناكەن .
دواتر لێم پرسی وتم حاجی ناوی ئێمەیان لێ نەپرسیت ؟ وتی نەخێر ئەگەریش ناوی ئێوەم لێ بپرسن دەڵێم نەخێر من هەر بەتەنیا چووم بۆ سلێمانی منیش وتم حاجی وا مەڵێ ڕاستییەكەیان پێ بڵێ ئەگەر ئێمەشیان بانگ كردایە دەمان وت ئێمە گرووپی موزیكی هابە ین بۆ هەموو شوێنێك دەچین ، بۆ هەولێر ، سلێمانی ، موسڵ بۆ بەغدا) (*8)
دوای ئه‌و لێپرسینه‌وه‌یه و چاوترساندن له‌لایه‌ن ئه‌منی عامه‌ی كه‌ركوكه‌وه ، هابه‌ی هونه‌رمه‌ند ته‌نها دوو مانگی دیكه ژیاوه ، به‌رله كۆچی دوایی به‌چه‌ند رۆژێك دیسانه‌وه له‌لایه‌ن پیاوانی مخابه‌راتی عێراقییه‌وه ده‌كه‌وێته‌وه به‌ر هه‌ڕه‌شه و چاوسوركردنه‌وه ، (دوای ئەو تەحقیقە هابە دوو مانگی تر ژیا ،بەڵام لەپێش مردنی بەر لە ( 3 ،4 ) ڕۆژ ڕووداوێك ڕوویدا ئاهەنگێك هەبوو منیان ئاگاداركرد بۆ ئێوارە تیپە موزیكییەكە ئامادە بكەم و لەفڵان شوێن ئامادەبین و (هابە ) ش دەبێ لەگەڵتان بێت ، ئێمەش لە كاتی دیاریكراودا لەوشێنەكە ئامادەبووین بینیم لەوێ دوو كەس ڕاوەستاون نایانناسم و بەشێوەش عەرەبن بەخاوەن حەفلەكەم وت ئەمانە كێن ؟ وتی ئەمانە ئەفسەری مخابەراتن لێمان نزیك بوونەوە بەڵام تووركمانییان دەزانی و وەكو ئێمە بەتوركمانی قسەیان دەكرد وتم باشە ئەمانە بۆ دێن بۆ حەفلەكە دواییی وتم من حەقم چییە ؟! ئێمە مۆسیقین وەزیر دێت ، محافز دێت پەیوەندی بەئێمەوە نییە ،بەدوو سەیارە چووین بەدوای هابە بۆ ماڵەوە دوو ئەفسەرەكە لەگەڵماندابوون ، كاتێك چووین بۆلای ماڵی هابە دەبینین هابە لەسەر كۆڵانەكەی لای ماڵی خۆیان دانیشتووەو دشداشەیەكی لەبەردایە ، من دابەزیم و چووم بۆ لای سەیرم كرد وەزعی هابە باش نییە و زۆر سەرخۆشە قسەم لەگەڵدا كرد ، حاجی دەستی منی گرت و وتی ( تۆ لەگەڵ ئەمانە هاتوویت ) وتم بۆ حاجی ؟ وتی : بڕۆ من حەفلە بۆ ئەمانە ناكەم ،ئەزانم ئەمانە كێن و بشم كوژن بۆ خەفلە نایەم من گەڕامەوە بەرەو سەیارەكان ، دوو ئەفسەرەكە وتیان چییە؟هابە نایەت ! وتم با حەفلەكە دوابخەین هابە وەزعی تەندروستی تەواو نییە ! دووانەكە دابەزین و چوون بۆ گرتنی هابە و پێیان وت بۆ ئێمە نایەت گۆرانی بڵێیت بەڵام ئەچی بۆ سلێمانی گۆرانی بۆ ( مخەریب) ئەڵێیت ؟! بەڵام دوایی نەیەیت پێڵاومان ماچ بكەیت ، دوای ئەو ڕووداوە بە ( 3) ڕۆژ هابە كۆچی دوایی كرد ، بەڵام دوو ڕۆژ لەسەریەك هەرلەماڵهوە دەرنەئەچووە دەرەوە ، به‌داخه‌وه هیچ هونه‌رمه‌ندێ وەكو هابەی ڕەحمەتی نابێت ، هابە جارێكی تر نابێتەوە ، كەس ناتوانێ جێگەی هابە بگرێتەوە و لەشاری كەركوكیش هابە لەئێمە ڕۆیشت ) (*9)
دوای ئازاردانێكی ڕۆحی و ڕێزنه‌گرتنی ته‌مه‌ن و ماوه‌ی (40) ساڵ خزمه‌تكردن به‌هونه‌ری موزیك و مه‌قام و گۆرانی له‌لایه‌ن پیاوانی ئه‌من موخابه‌راتی ڕژێمی به‌عسه‌وه، هابه‌ی هونه‌رمه‌ندی مه‌قامبێژ و بهستهبێژهكهی كورد، تادواساتهكانی بۆ قۆریاتی توركمانی ژیا ، به‌ده‌م خه‌م و خه‌فه‌ت و ئازاره ده‌روونییه‌وه له‌شه‌وی (16 له‌سه‌ر 17/8/2001) هابه‌ی هونه‌رمه‌ند كۆچی دوایی ده‌كات و ماڵئاوایی له هونه‌ر و هونه‌رمه‌ندان و خانه‌واده‌و ئازیزانی ده‌كات ،له‌گۆڕستانی ( شێخ محێدین ) له‌شاری كه‌ركوك به‌خاكی پیرۆزی كوردستانی ده‌سپێرن ، سڵاو له مێژووی هونه‌ریی هابه و ناو هونه‌ره‌كه‌ی بۆ هه‌میشه به‌زیندوویی و پیرۆزی ده‌مێنێته‌وه .
جه‌مالی ده‌لاك 8/5/2021.
سه‌رچاوه : (1 و 2و 3) دیداری هونه‌رمه‌ند ناسری ڕه‌زازی له‌گه‌ڵ هابه‌ی هونه‌رمه‌ند ، به‌نده‌ش ئاماده‌ی ئه‌و دیدارهبووم له‌میوانخانه‌ی (چنار ) ڕێكه‌وتی (10/6/2001) ، گۆڤاری (چلاواز ، ژماره (31) له ئه‌یلولی (2008) لاپه‌ڕه (12)(له‌یادی 7 ساڵه‌ی كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ندی مه‌قامبێژ (هابه) دا ( جه‌مالی ده‌لاك)
(*4) فنان كركوك الاول ... هابه ، (الاء) به‌زمانی عه‌ره‌بی ( العراق ایام زمان ) تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك
(*5) سایتی (په‌یسه‌ر) ( ئه‌و هونه‌رمه‌نده كورده‌ی مامۆستای قۆریاتی توركمانیی بوولهكهركوك) نوسینی ( ئومێد نه‌جم ) (13/12/2018)
(*6 و 7 و 8 و 9) هابه‌ی هونه‌رمه‌ند چۆن مرد ..؟ گۆڤاری خاك ، ژماره (84) 10/6/2004،دیدار له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند حه‌ربی شكور قایه‌چی ، لاپه‌ڕه (34) جه‌مالی ده‌لاك .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.