له بۆردومانێكی ئاسمانی ئه‌مریكا ،سه‌ركرده‌یه‌كی دیاری ئه‌لقاعیده له سوریا كوژرا.
رائید جۆن ریگسبی، وته‌بێژ به‌ناوی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: له بۆردومانێكی ئاسمانی ئه‌مریكا ،سه‌ركرده‌یه‌كی دیاری ئه‌لقاعیده به‌ناوی عه‌بدولحه‌مید مه‌تر له سوریا كوژرا.
گوته‌بێژه‌كه‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئه‌مریكا گوتی: بۆردومانه‌كه له رێگای فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانه‌وه (دڕۆن) له جۆری qm9- ئه‌نجام دراوه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئه‌مریكا، هێشتا رێكخراوی ئه‌لقاعیده مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئهمریكاو هاوپه‌یمانه‌كانی هه‌یه و سوریا وه‌ك شوێنێكی ئارام بۆ هێرشكردن به‌كارده‌هێنێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.