ئه‌مڕۆ چوارشه‌م به‌هۆی تۆپبارانه‌وه بۆ سەر شارۆچکەی ئەریحای شاری ئیدلیب له سووریا 27 کەس بوونە قوربانی، لە نێویاندا منداڵی تێدایە.
لای خۆیه‌وه ڕێكخراوی منداڵانی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان (یونسێف) کوژرانی چوار منداڵی لە شاری ئیدلیبی سووریا لە ڕێگەی ڕۆشتنیان بۆ قوتابخانە پشتڕاست کردەوە.
لە ڕاگەیانراوهكهی یونسێفـدا هاتووە: تووندوتیژییەکانی ئەمڕۆی ئیدلیب ئه‌وه ده‌سه‌له‌مێنن كه تا ئێستا ئاڵۆزی و توندوتیژییه‌كانی سووریا كۆتاییان نه‌هاتووه، هاووڵاتییانی مەدەنی بە منداڵانیشەوە بەردەوامن لە پێدانی گەورەترین باج لەو ململانێیە دڕندانەییەی کە ماوەی دە ساڵە بەردەوامە.
له‌لایه‌كی تره‌وه هێزەکانی بەرگریی شارستانی سووریا ڕایانگەیاند: تۆپبارانه‌كه له‌لایه‌ن هێزەکانی حکوومەتی سووریا بۆ سەر شارۆچکەی ئەریحای باشووری ئیدلب بووه كه به‌هۆیه‌وه 7 هاووڵاتی مەدەنی کوژران و لەنێویشیاندا منداڵیشی تێدایە، هەروەها 20 کەسی دیکەش برینداربوون کە بەشێکیان لە دۆخێکی خراپدان.
تۆپبارانه‌كه له كاتێكدایه كه هه‌ر ئه‌مڕۆ له شاری دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریا پاسێكی سه‌ربازی تایبه‌ت به سوپا ته‌قییه‌وه و به‌هۆیه‌وه به‌لایه‌نی كه‌م 14 كه‌س كوژران و به‌ده‌یانی دیكه‌ش بریندار بوون.
یونسێف کوژرانی چوار منداڵ لە ئیدلیب پشتڕاست دەکاتەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.