Erbil 9°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 22:52

مووسڵ: سێ کەس بە تۆمەتی جادوو و فێڵ و ڕفاندنی ئافرەتان دەستگیر کران

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی ئوم ئەلڕەبیعه‌ینی سەر بە پۆلیسی نەینەوا، دەستگیرکردنی گرووپێکی ترسناکی لە شاری مووسڵ پشتڕاست کردەوە.

هاشم عوبەیدی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی ئوم ئەلڕەبیعه‌ین ڕاگەیاند: سێ تاونباره‌كه‌ جگە لە کاری نابەجێ و جادوو و بەدڕەوشتی بەرامبەر به ئافرەتان، هاوکات بە فێڵ ئافرەتیان ڕفاندووە و کاری بەدڕەوشتیان به‌رامبه‌ر کردوون و دواتریش داوای پارەیان لە کەسوکاری کردووە.

عوبەیدی ڕاشیگەیاند: دوای پێکهێنانی تیمێک و بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆ لەلایەن بەڕێوەبەری پۆلیس نەینەوا و قازی لێکۆڵینەوەی به‌ری ڕاستی مووسڵ، توانرا هه‌رسێ تاوانبار كه‌ یه‌كێكیان ئافرەته‌ ده‌ستگیر بكه‌ن که چه‌ندان ماددەی بەکارهێنانی جادوو و فێڵکردنیان پێ بوو.

به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی ئوم ئەلڕەبیعه‌ین هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: له‌ کاتی پشکنینه‌كاندا هێزه‌ ئه‌منییه‌كان لەنێو کۆگایەک دەنگی ئافرەتیان بیستووه‌ و داوای به هاناهاتنی بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ که یه‌كێك له‌ تاوانباره‌كان به‌ناوی ( م ع ع ز) به‌نیاز بوو ده‌ستدرێژی بكاته‌سه‌ری، هێزه‌ ئه‌منییه‌كان توانیان ئه‌و ئافره‌ته‌ ڕزگر بكه‌ن.

دوای لێكۆڵینه‌وه‌ی یاسایی به‌رامبه‌ر تاوانباران، هه‌رسێ تاوانباره‌كه‌ دانیان به هەموو ئەو تاوانانه نا كه‌ ئه‌نجامیان دابوو.

و/ فەرمان عەلی

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.