Erbil 9°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 22:51

ڕۆیته‌رز: تورکیا هاوکاری عێراق بووه‌ له‌ ده‌ستگیرکردنی جێگره‌که‌ی ئه‌بوبه‌کر به‌غدادی

کوردستان TV
100%

 

ئاژانسی هه‌واڵی (ڕۆیته‌رز) ئاشكرای كرد، هه‌واڵگری توركیا هاوكاری عێراقی كردووه‌ له‌ ده‌ستگیركردنی یه‌كێك له‌ گه‌وره‌ترین سه‌ركرده‌كانی داعش و جێگری ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی ئه‌میری پێشووی ڕێكخراوه‌كه‌ له‌ باكوری ڕۆژئاوای سووریا.

دوێنێ دووشه‌م ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی عێراق ده‌ستگیركردنی سامی جاسم كه‌سی دووه‌می داعشی له‌ ده‌ره‌وه‌ی سنووری عێراق له‌ ئۆپه‌ڕاسیۆنێكدا ڕاگه‌یاند.

سامی یه‌كێكه‌ له‌ گه‌وره‌ترین سه‌ركرده‌كانی داعش كه‌ تا ئێستا به‌ زیندوویی ده‌ستگیركرابێت‌، حكوومه‌تی عێراقیش جه‌ختی كردۆته‌وه‌‌ كه‌ سامی پێشتر پۆستی جێگری ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی ئه‌میری پێشووی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشی هه‌بووه‌.

ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی له‌ ساڵی 2019 له‌ هێرشێكی فڕۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ باكوری ڕۆژئاوای سووریا كوژرا، ئێستاش سه‌ركردایه‌تی ڕێكخراوه‌كه‌ به‌ده‌ست ئه‌بو ئیبراهیم ئه‌لهاشمی قوڕه‌یشییه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای ئه‌منی عێراق كه‌ نه‌یویستووه‌ ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت به‌ ئاژانسی هه‌واڵی(ڕۆیته‌رز)ی ڕاگه‌یاندووه‌،‌ جێگره‌كه‌ی به‌غدادی به‌ هاوكاری و زانیاری هه‌واڵگری توركیا له‌ باكوری ڕۆژئاوای سووریا ده‌ستگیركراوه‌.

جێی باسه‌ تا ئێستا به‌رپرسانی هه‌ردوو حكوومه‌تی عێراق و توركیا ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه‌ شێوازی ده‌ستگیركردنی سامی جێگری به‌غدادی ئه‌میری پێشووی داعش بۆ ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن ئاشكرا بكه‌ن.

 

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.