وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به فه‌رمی باجی له‌سه‌ر هاورده‌ی پەینی کیمیاوی و ماددەی قرکەر و بنەتۆ لابرد.
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئەمڕۆ سێشەم ڕایگه‌یاند، بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ لەگەڵ ڕاوێژکار و بەڕێوەبەرانی گشتیی وەزارەت کۆبوونەوەیەکی تایبەتی له‌سه‌ر لێخۆشبوونی گومرگی بۆ هاوردەکردنی هەر سێ بابەتی پەینی کیمیاوی و ماددەی قرکەر و بنەتۆ ئەنجام دا.
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: لە کۆبوونەوەكەدا لە پێناو هاندان و پاڵپشتی زیاتری جوتیاران و خاوەنکار و پرۆژەکانی هەرێمی کوردستان و بە هۆی گرانبوونی نرخی پەینی کیمیاوی و ماددەی قرکەر و بنەتۆ بە شێوەیەکی گشتی لە ئاستی بازاڕەکانی جیهان و دیاردەی وشکەساڵی و بەرزبوونەوەی تێچووی چاندن، لە ژێر رۆشنایی بڕیاری ژمارە (79)ی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاردرا بە لێخۆشبوونی گومرگی لە هاوردەکردنی (پەینی کیمیاوی، ماددەی قرکەر، بنەتۆ) بە مەبەستی کەمکردنەوەی تێچووی چاندنی دانەوێڵە بە تایبەتی گەنم و جۆ و بەربوومە کشتوکاڵییەکانی تر.
وه‌زاره‌ت ڕاشیگه‌یاند: بۆ هەمان مەبەست وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو داوا لە وەزارەتی دارایی و ئابوری دەکات ڕێکاری کارگێڕی و یاسایی بۆ لێخۆشبوونی گومرگی لەسەر ئەم بابەتانەی کە دیاری کراوە، بگرێتەبەر .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.