Erbil 8°C شەممە 11 کانوونی دووەم 23:00

باره‌گای لێژنه‌ی ناوچه‌ی سه‌رگه‌ڕانی پارتی ده‌کرێته‌وه‌

کوردستان TV
100%


پارتی دیموكراتی كوردستان باره‌گای ناوچه‌ له‌ سه‌رگه‌ڕان ده‌كاته‌وه‌.
كرمانج عه‌بدوڵڵا به‌رپرسی لقی 23 ى قه‌ره‌چووغی پارتی دیموكراتی كوردستان تایبه‌ت به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى راگه‌یاند: هه فته ی داهاتوو باره‌گای ناوچه‌ی سه‌رگه‌ڕان به‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه‌.
راشیده‌گه‌ێنێت: پاش كردنه‌وه‌ی باره‌گای ناوچه‌ی مه‌خمور ،  به‌ئاماده‌بوونی شاندی باڵای مه‌كته‌بی سیاسی پارتیمان له‌ مه‌راسیمێكی شایسته‌دا باره‌گای ناوچه‌ی سه‌رگه‌ڕانی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه‌.

هه‌ر له‌و مه‌ڕاسیمه‌دا كادیر و لایه‌نگرانی پارتی و چین و توێژه‌كانی ناوچه‌كه‌ ئاماده‌ییان ده‌بێت و كاندیدانی پارتیش له‌ناوچه‌كه‌ به‌ جه‌ماوه‌ر ده‌ناسرێن و بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنیان بۆ ده‌كرێت.


كارزان كاكل - مه‌خمور

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.