Erbil 5°C یەکشەممە 29 کانونی یەکەم 05:13

به‌رپرسی کاروباری ده‌ره‌وه‌ له‌ سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم کۆمه‌ڵێک دیداری له‌ نیویۆرک پێکهێنا

کوردستان TV
100%

به‌رپرسی كاروباری ده‌ره‌وه‌ له‌ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كۆمه‌ڵێك دیداری له‌ نیویۆرك پێكهێنا

ره‌حیم ره‌شیدی\ كوردستان تی ڤی واشنگتن

نیاز بارزانی به‌رپرسی كاروباری ده‌ره‌وه‌ له‌ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ سه‌ردانێكدا بۆ شاری نیویۆرك، كۆمه‌ڵك دیدارو چاوپێكه‌وتنی سیاسیی و دیپلۆماسی پێكهێنا.
به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان، نیاز بارزانی له‌و دیدارانه‌دا چاوی كه‌وتوه‌ به‌ هه‌ر یه‌ك له‌ باڵیۆز محمد ئه‌بوشەهاب جێگری نێردەی هەمیشەیی ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی بۆ  بۆ نەتەوەیەکگرتووەکان، باڵیۆز پاپاکوستاس جێگری نێردەی هەمیشەیی یۆنان بۆ نەتەوەیەکگرتووەکان، دارکۆ موجیبوب بەڕێوەبەری بەشی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و ئاسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان و هەروەها ڕاوێژاکارانی سیاسیی لە باڵیۆزخانه‌كانی ئەمریکا، بەریتانیاو فەرەنسا‌.
لە كۆی ئه‌و دیدارانه‌دا، دوو لایه‌ن تیشكیان خسۆته‌سه‌ر ڕۆل و ئەرکی یۆنامی له‌ عێراق و كوردستان، هه‌ر له‌م به‌ستێنه‌دا دوایین پێشهاتەکانی هەرێم و عیراق و ناوچەکە به‌ شێوه‌یه‌كی گشتیی قسه‌یان له‌ باره‌وه‌ كراوه‌و هه‌موو لایه‌ك له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كۆك بوون كه‌ سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان جێگای بایه‌خه‌و پێویسته‌ كۆمه‌ڵی جیهانی له‌ پشتیوانی كردن و یارمه‌تیدانی كوردستان به‌رده‌وام بێ‌.
نیاز ساڵح بارانی سه‌باره‌ت به‌ گرینگی ئه‌و دیدارانه‌ له‌م دۆخه‌دا به‌ كوردستان تی ڤی راگه‌یاند: به‌ گوێره‌ی ئه‌و بارودۆخه‌ نوێییه‌ی له‌ ناوچه‌كه‌دا هاتۆته‌ ئاراوه‌و عێراق هه‌ڵبژاردنی پاڕڵمانی له‌ پێشه‌و ناوچه‌كه‌و جیهانیش چاویان له‌ گه‌شه‌و سه‌قامگیری عێراق و كوردستانه‌، دیداره‌كان بایه‌خی پێگه‌ی هه‌ولێر له‌ گرێچنی كۆی سیاسه‌تی ناوچه‌كه‌دا نیشان ده‌داو له‌ گشت دیداره‌كاندا به‌ بایه‌خه‌وه‌ باس له‌ ده‌ورو رۆڵی ئه‌رێنی هه‌رێمی كوردستان بۆ سه‌قامگیری له‌ كۆی ناوچه‌كه‌دا كراوه‌و هه‌موو لایه‌ك له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كۆك بوون كه‌ پێویسته‌ سه‌قامگیری كوردستان پارێزراو بێ و له‌م باره‌وه‌ پێویسته‌ كۆمه‌ڵی جیهانی به‌ گشتیی و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان به‌ تایبه‌تی ده‌ورێكی كاریگه‌رتر بگێرێت...

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.