بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگهیاند: مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی ناوشار ڕۆژئاوا -بنكەی پۆلیسی سەرچنار تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە لە ناو یانەیەكی شەوانەدا لە گەڕەكی سەرچنار هێرشیكردبووە سەر هاوڵاتییەك .
ڕاشیگهیاند: دوای ئەوەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان گرتە ڤیدیۆیەك لەناو یانەیەكی شەوانە بڵاوبۆوە كە كەمێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ مانگی 12ی ساڵی 2020 كە وا تۆمەتبارێك هێرش دەكاتە سەرهاوڵاتییەك ، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەشی پۆلیسی ناوشار-ڕۆژئاوای ڕاسپارد كە هەستن بە دۆزینەوەی تۆمەتبارو هاوڵاتییەكەی كە هێرشیكراوەتە سەری .
پۆلیسی سلێمانی ئاشكراشیكردووه كه دوای لێكۆڵینەوەكان توانرا هاوڵاتییەكە بدۆزرێتەوەو سكاڵا تۆمار بكات و لەماوەیەكی كەمیشدا و لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەرچنارەوە تۆمەتبار دەستگیركرا .
ئاماژهی بهوهشكردووه: لەئێستادا تۆمەتبار (م ، ف ، ع )لەدایكبووی 1993 بەناسنامە ئێرانی \ دانیشتوی شاری سلێمانی ، بەبڕیاری بەڕێز دادوەر بەندە .
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.