Erbil 29°C دووشەممە 23 ئەیلوول 20:23

پۆلیسی گه‌رمیان: 2 پیاو و ئافره‌تێک لەکاتی دزیکردندا هەڵهاتن و ئۆتۆمبێلەکەیان وەرگەڕا

بەبرینداری کەوتنە دەستی پۆلیس
کوردستان TV
100%


ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه‌ 19 ى 8 ى 2021 ، مقه‌دەمی مافپەروەر عه‌لی جەمال قدووری به‌رێوه‌به‌ری ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان بڵاویكرده‌وه‌: شه‌وی رابردوو دوای ئەوەی دوو پیاو و ئافرەتێك بەئۆتۆمبێلی جۆری جێب واز دەڕۆنە لای ماڵی هاووڵاتیەك كەپیشەی غاز فرۆشیەو ئۆتۆمبێلەكەی كە غازی باركردوە لەپێش دەرگا ڕایگرتبوو چەندین غازیان دزیوە.
 راشیده‌گه‌ێنێت: لەو کاتەی ئەو سێ کەسە خەریکی دزینی بوتڵە غازەکان بوون، خاوەن ماڵەکە بە ئاگا دێت و تۆمەتبارەکان هەڵدێن، بۆیە خاوەن ماڵەکە خۆی بە ئۆتۆمبێلەکەیاندا هەڵدەواسێت، بەڵام سێ کەسەکە فڕێی دەدەنە خوارەوە و بەوهۆیەوە بریندار دەبێت.

بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان، ده‌شڵێت: دوای ئەوەی بەخێرایی بۆ سەر شەقامی کفری هەڵدێن ئۆتۆمبێلەکەیان وەردەگەڕێت و هەرسێ تۆمەتبار بریندار دەبن، یەکێک لە تۆمەتباران کە شۆفێربوە و خاوەنی ماڵەکەش بەهۆی سەختی برینەکەیانه‌وه‌ رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراون.

 هه‌روه‌ها ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: دوو تۆمەتبارەکەی دیکە، کە یەکێکیان ئافرەتە لە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شەهید هەژار لە کەلار چارەسەرکران، بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 446  لە یاسای سزاکانی عێراق و یاسای 23ی هاتووچۆ بەندکراون.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.