Erbil 31°C دووشەممە 23 ئەیلوول 18:22

روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی کارەباوە

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی كاره‌با له‌ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: وەزارەتی کارەبا وەکو وەزارەتێکی خزمەتگوزاریی، پلان و بەرنامەکانی لە پێناو گەیشتن بە دابینکردنی کارەبایەکی بەردەوام بۆ ھاووڵاتیان داڕشتووە. بە بەرچاوگرتنی ئەم راستییە کە لە کاتی ئێستادا 3500 تا 3600 مێگاوات کارەبا بەرھەم دەھێنین و تێکڕای خواستیش لەسەر کارەبا 5500 تا 6000 مێگاواتە، تا کۆتایی مانگی ئاب دەتوانین 15 کاتژمێر کارەبا دابین بکەین.

ڕاشیگه‌یاند: داواش لە پەیج و کەناڵەکانی راگەیاندن دەکەین خۆیان لە بڵاوکردنەوەی ئەو ھەواڵە بێ بنەما و دوور لە راستیانە بپارێزن کە باس لە کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا دەکەن، بێ ئەوەی لە پەیج و کەناڵە فەرمیەکانی وەزارەتەوە ئاماژەیان پێ کرابێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.