ئازاد حه‌مه‌ده‌مین، نه‌قیبی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان به‌بۆنه‌ی كوچی دوایی فوئاد عه‌لی كارمه‌ندی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان ،برووسكه‌یه‌كی ماته‌مینی ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان كردووه، كه تیایدا هاتووه..
هه‌واڵی كۆچی له‌ناكاوی هاوكارمان فوئاد عه‌لی دڵگران و غه‌مباری كردین،به‌ناوی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستانه‌وه، هاوخه‌می خۆمان ئاراسته‌ی به‌ڕێزتان و هه‌موو هاوكارانم له كوردستان تیڤی ده‌كه‌م و له‌ڕێی ئێوه‌شه‌وه ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی كۆچكردوو، كه رۆژنامه‌نووسێكی چالاك و خۆشه‌ویست و له‌خۆبردوو بوو، هیوادارم ئه‌مه دوا كۆست و ناخۆشیتان بێت.
شه‌وی رابردوو فوئاد عه‌لی، كارمه‌ندی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان به‌نه‌خۆشی كۆڕۆنا كۆچی دوایی كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.