له راگهیاندراوێكدا، وهزارهتی ئاوهدان كردنهوه و نیشتهجێ كردنی حكوومهتی ههرێمی كوردستان بڵاویكردهوه: لە سەردانێکی مەیدانیدا، ئەمڕۆ دوشەممە 26 ى 7 ى 2021، دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن بەیاوەری بریکاری وەزارەت بۆ رێگاوبان و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەری گشتی و راوێژکارانی وەزارەت، پڕۆژەی رێگای دوسایدی دوکان چوارقوڕنەی بەسەرکردەوە.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیشدا، دانا عەبدولکەریم رایگەیاند؛ رێگای دوسایدی دوکان-چوارقوڕنە پڕۆژەیەکی ستراتیژییەو لەئێستادا لەسەرجەم قۆناغەکاندا کارکردن تیایدا بەردەوامە،و رێژەی ئەنجامدراو گەیشتوەتە 45% و تێچوی پڕۆژەکەش بە کۆی گشتی 53ملیار دینارە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ھیوادارین لەگەڵ باشبونی بارودۆخی دارایی، پڕۆژەکە توشی ھیچ کەموکوڕییەک لە بودجە نەبێتەوەو تا ساڵی داھاتوو پڕۆژەکە تەواو بکرێت و بخرێتە خزمەتی ھاوڵاتیانەوە.
ھاوکات دەستخۆشی لە ستافی ئەندازیاران و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی و بەڕێوەبەرایەتی رێگاوبان و سەرپەرشتیارانی پرۆژەکەو بەڵێندەریش کرد.
لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنوسانیشدا، وەزیری ئاوەدانکردنەوە وتی«لە ئایندەیەکی نزیکداو پێش کۆتایی وەرزی ھاوین قۆناغی سێیەمی رێگای دوسایدی دوکان-چوارقوڕنە دەکەوێتە بواری جێبەجێ کردنەوە.
پڕۆژەی دروستکردنی رێگای دوسایدی دوکان-چوارقوڕنە/ قۆناغی دوەم، پێکھاتوە لە رێگایەکی دوساید بە درێژی 25کم، کە بڕی 53ملیار دیناری بۆ تەرخانکراوەو رێژەی کاری ئەنجامدراو لە ئێستادا گەیشتوەتە لە 45%.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.