نه‌هرۆ مام شێخ مه‌حموود، به‌ڕێوه‌به‌ری فرۆشیاری وزه‌ی (1) له هه‌ولێر رایگه‌یاند:له كاتی به‌ستنی پێوه‌ری زیره‌ك، له‌به‌ر تێكه‌ڵ نه‌بوونی داتای پێوه‌ری مێكانیكی و پێوه‌ری زیره‌ك، پێدانی پسووله‌ی كاره‌با به هاوبه‌شانی بۆ ماوه‌یه‌ك راگیرابوو.
هه‌روه‌ها گوتی: دوای به‌ستن و به‌كارخستنی پێوه‌ری زیره‌ك، دوایین داتای پێوه‌ری مێكانیكیی هاوبه‌شانی كاره‌با وه‌رگیراوه و بڕ و نرخه‌كه‌شی له‌گه‌ڵ پسوله‌ی نوێی پێوه‌ری زیره‌ك به هاوبه‌شانی كاره‌با دراوه.
به‌ڕێوه‌به‌ری فرۆشیاری وزه‌ی (1) له هه‌ولێر گوتیشی: پسولهكهشی هی ته‌واوی مانگه‌كانی پێشوو بووه. هه‌ربۆیه پسووله‌ی چه‌ند مانگێك پێكه‌وه به هاوبه‌شانی كاره‌با دراوه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێكیان هه‌ر خۆیان زیاتر له ساڵێكه پاره‌ی كاره‌بایان نه‌داوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.