لە بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت به 73 دۆلار و 73 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوەدەکرێت.
رۆژی هه‌ینی نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت گه‌یشته، 73 دۆلار و 76 سه‌نت و رۆژه‌كه‌ی به 73 دۆلار و 51 سه‌نت ته‌واوكرد.
كاتژمێر 9:18 ى به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ش ، نرخەکەی به به‌راورد به كاتی داخستنی بازاڕ به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 0،3 به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و به 73 دۆلار و 73 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌دەکرێت.
لە هەمان کاتدا یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس (WTI) به 71 دۆلار و61 سەنت فرۆشرا.
باس لەوەیش ده‌كرێت كه ره‌نگه لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان 73 دۆلار و 78 سەنت بۆ 74 دۆلار بەرهەڵستی بنوێنێت و نرخه‌كه‌ی له‌نێوان 73 دۆلار و 56 سه‌نت بۆ 73 دۆلار و 34 سه‌نت بمێنێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.