Erbil 10°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 23:21

باڵیۆزی ئەمەریکا بۆ سه‌رۆک بارزانی: هەرێمی کوردستان نموونەیەکە بۆ سەقامگیری و بوژانەوە لەچاو بەشەکانی تری عێراق

باڵیۆزی ئەمریکا پرسە و سەرەخۆشی خۆی بە سەرۆک بارزانی گەیاند بۆ شەهیدبوونی ئەو پێشمەرگانەی کە بە دەستی پەکەکە شەهیدکران
کوردستان TV
100%


ڕۆژی دووشەممە 21ـی حوزەیرانی 2021 لە سەلاحەدین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە ماتیو تولەر باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.
لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسی و هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق و مەترسی و تەحەددیاتی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی عێراق تاوتوێ کران.
هەروەها باڵیۆزی ئەمریکا پرسە و سەرەخۆشیی خۆی بە سەرۆک بارزانی گەیاند بۆ شەهیدبوونی ئەو پێشمەرگانەی کە لە ماوەی ڕابردوو بە دەستی چەکدارانی پەکەکە شەهیدکران و جەختی لەوە کردەوە بۆ وڵاتەکەی، سەقامگیری هەرێمی کوردستان و عێراق بایەخ و گرنگی تایبەتی هەیە و هەرێمی کوردستانیش نموونەیەکە بۆ سەقامگیری و بوژانەوە لەچاو بەشەکانی تری عیراق.
هەر لەو دیدارەدا هەنگاوەکانی یەکخستن و ڕێکخستنەوەی پێشمەرگە و چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە و، هەروەها دانانی ناوەندەکانی هەماهەنگی نێوان هێزی پێشمەرگەی کوردستان و هێزەکانی عێراقی بۆ  ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەی تیرۆر بەرز نرخێندرا.
ئاستی زانکۆکانی هەرێم و هەوڵدان بۆ پێشخستنی زانکۆکانی هەرێم و کاریگەرییان لە داهاتووی هەرێمی کوردستان تەوەرێکی تری ئەو کۆبوونەوەیە بوو.

1

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.