سەربەست ئامێدی سەرۆکی پێشووی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق له میانه‌ی به‌شداریكردنى له به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق و هاوپه‌یمانیه‌تی و گۆرانكاریه‌كان رایگه‌یاند:
بارودۆخی عێراق هیچ كات له‌بار نه‌بووه بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن هه‌میشه كیشه‌و گرفت هه‌بووه له ناوه‌خۆی عێراق، هه‌روه‌ها سیسته‌مێكی وا دانه‌رێژراوه كه خه‌ڵكی عێراق ره‌زامه‌ند بێت له سه‌ر ئه‌و سیسته‌مه.
روونیشیكرده‌وه كه ئه‌نجامدانی هه‌لبژاردنی پێشوه‌خته فشاری خۆپیشانده‌ران بووه، به‌ڵام هه‌لبژاردنه‌كه كیشه‌كان چاره‌سه‌ر ناكات هۆكاریش ئه‌وه‌یه لایه‌نه‌كانی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات باوه‌ڕیان نیه كه ئه‌و ده‌نگانه هی ئه‌وانه، سیسته‌می هه‌ڵبژاردنیش بۆ ئه‌م جاره له سه‌ر بنه‌مای هه‌ڵبژاردنی تاكه بۆیه، ئه‌گه‌ر هه‌یه هاوسه‌نگی هێز بگۆڕێت، به‌ڵام به‌ره‌و باشی ناچێت. ئاماژه‌شیدا كه ئه‌و یاسایه‌ی كه هه‌یه ئێستا دوو ئه‌نجامی هه‌یه بۆ پارته بچووكه‌كان زۆر ئه‌سته‌مه سه‌ركه‌وتوو بێت، له ناو پارته گه‌وره‌كانیش باش نیه و سه‌ركه‌وتوو نابێت.
راستیه‌ك هه‌یه كه خۆپیشانده‌ران، شۆرشێكیان كرد دژ به ئه‌حزابی ئیسلامی حكومه‌تی عێراقی هه‌وڵ ده‌دات كه هه‌ڵبژاردن له كاتی خۆی ئه‌نجام بدرێت. به‌لام دوورنیه یاساكه هه‌موار بكرێت یان پرۆسه‌كه له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت. ئاماژه‌كان زیاتر بۆ ئه‌وه ده‌چن كه له 10ی مانگی 10 ئه‌نجام بدرێت.
دارشتنی : سوهێل تاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.