بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگهیاند: کەمێک پێش ئێستا ماتۆڕسکیلێک لە دەروازەی قەڵادزێ وەرگەڕاو بەو هۆیەشەوە شۆفێرەکەی بەناوی ( خ . م. ع ) لەدایک بووی ساڵی 2002 پیشەی شوان دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەکی ڕاپەڕین گیانی لەدەستدا و سەرنیشینەکەشی کە لەگەڵ خۆی شوان بووە بە سەختی بریندار بوو، بەهۆی سەختی برینەکەشی بەڕێدەکرێ بۆ سلێمانی.
ڕاشیگهیاند: بەوتەی کەسوکارەکەی کوڕەکەیان و سەرنشینەکەی لە سنوری قەڵادزێ شوانکاریان بۆ مەڕدارێک کردووە، بەوتەی مەڕدارەکەش وەکوو هەموو ڕۆژێک ئێواران گەڕاونەتەوە بۆ ماڵەوە، بەڵام لەڕێگا وەرگەڕاون و یەکێک لە شوانەکانی گیانی لەدەستداوە و یەکێکی تریش بریندار بووە، دۆسیەی لێکۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین
ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.