بهڕێوهبهرایهتی پۆلیسی ههولێر له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگهیاند: بەشی پۆلیسی ڕێککاریی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، لەناو سەنتەری شار لە شەقامی (باتا)، تۆمەتبارێکیان بەناوی (گ. ص. م) تەمەن (28 ساڵ)، بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر لە جۆری (کریستاڵ) دەستگیر کرد.
ڕاشیگهیاند: تۆمەتباری ناوبراو، کە لە کاتی دەستگیرکردنیدا دەست بەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەردا گیرا، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددە (14)ی هۆشبەرەکان، ڕاگیرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.