گۆڕی یازده هاووڵاتی ئێزدی، کە لە ساڵی دووهه‌زار و چوارده‌وه لەلایەن داعشەوە شه‌هید كرابوون، هه‌ڵدرایه‌وه.
پۆلیسی قه‌زای شنگال رایده‌گه‌یه‌نێت، بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرمانگەی دادی پزیشکی پارێزگای نەینەوا، گۆڕی یازده هاووڵاتی ئێزدییان لە چەند ناوچەیەکی دەورووبەری شنگال هه‌ڵدایه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه كرد، گۆڕی یازده هاووڵاتی ئێزدی، کە لە ساڵی دووهه‌زار و چوارده‌وه لەلایەن داعشەوە شه‌هید كرابوون، هه‌ڵدرایه‌وه، دواتر روفاتەکان رەوانەی پشکنینی دی ئێن ئەی کران بۆ ناسینەوەیان.
تا ئێستا هه‌شتا و پێنج گۆڕی بەکۆمەڵ لە شنگال و دەورووبەری دۆزراونەتەوە، كه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه كۆمه‌ڵكوژ كراون.
لە سێی ئابی دووهه‌زار و چوارده‌وه، چەكدارانی داعش پەلاماری شنگالیان دا و داگیریان كرد، لەگەڵ گەیشتنیان بە شنگال ژمارەیەكی زۆر لە ئێزدییەكانیان شەھید كرد و ژمارەیەكی دیكەشیان رفاند.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.