بەشێک لەهاووڵاتیانی شاری کەرکووک به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی كرێی كاره‌بای مۆلیده ئه‌هلییه‌كان گردبوونەوەیان ئەنجامدا.
بەمەبەستی ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر نەبوونی خزمەتگوزارییەکان، گرانی نرخی بەنزین و گرانی كرێی كاره‌بای مۆلیده ئه‌هلییه‌كان، ئەمڕۆ دووشەممە بەشێک لەهاووڵاتیان و شۆفێرانی شاری کەرکووک گردبوونەوەیان ئەنجامدا.
گروپی شەقام کە گرووپێکی کۆمەڵگەی مەدەنییە لەبارەی ئامانجی گردبوونەوەکە رایگەیاند: خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆ بۆ ناڕەزایی دەربڕینە دژی گرانی نرخی كاره‌بای مۆلیده، گرانی نرخی بەنزین و نەبوونی خزمەتگوزارییەکان لەکەرکووک و داوا دەکەن بەرپرسانی شارەکە کار بکەن بۆ چارەسەری کێشەکانیان.
ئه‌وان ده‌ڵێن لەم مانگەدا كرێی كاره‌بای مۆلیده‌كان به‌شێوه‌یه‌كی به‌چاو به‌رزبوه‌ته‌وه، كه به‌پێی ئه‌و دروشمه‌ی خۆپیشانه‌ده‌ران به‌رزیان كردوه‌ته‌وه، نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای مۆلیده گەیشتوەتە چواردە هه‌زار دینار.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.