قایمقامی شنگال، مهحما خەلیل رایگەیاند: کە حکوومەتی عێراق، ھیچ گرنگی بە پرسی شنگال و نەماھەتیی ئێزدییەکان نەداوە.
مهحما خەلیل قایمقامی شنگال لەلێدوانێكدا ئاماژەی بەوەداوە کە پێکھاتەی ئێزدی لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە کۆمەڵکوژکراوە و رایگهیاند: دەبووایە حکوومەتی عێراق لەبری گەڕاندنەوەی خێزانەکانی تیرۆریستانی داعش لە کەمپی ھۆل لە سووریاوە بۆ پارێزگای نەینەوا، هەوڵی بۆ دووبارە سەقامگیرکردنەوەی شنگال و گەڕانەوەی خێزانە ئاوارەکانی ئێزدی بۆ زێدی خۆیانی بدایە.
قایمقامی شنگال گوتیشی: گەڕاندنەوەی خێزانەکانی تیرۆریستانی داعش لە کەمپی ھۆل لە سووریاوە بۆ سنووری پارێزگای نەینەوا و نیشتەجێکردنیان لە کەمپی جدعە، سووکایەتییکردنە بە پێکھاتەی ئێزدی.
چەند رۆژێک لەومەبەر، نهوهد و چوار خێزانی تیرۆریستانی داعش لە کەمپی ھۆل لە سووریاوە لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە گەڕێندرانەوە و لە کەمپی جدعە باشووری پارێزگای نەینەوا نیشتەجێکران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.