Erbil 10°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 15:55

فراکسیۆنی پارتی: شەڕی پەکەکە و تورکیا هەمیشە ماڵوێرانی بووه‌ بۆ سەر ژیان و ژینگەی کوردستان

کوردستان TV
#7
100%

فراکسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی کوردستان لەبارەی شەڕی پەکەکەو تورکیاو زیانگەیاندن بە ژینگەی کوردستان به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

بەداخەوە شەڕی پەکەکەو تورکیا هەمیشە ماڵوێرانی بۆ سەر ژیان و ژینگەی کوردستان و کاولکردنی گوندەکان و نەهێشتنی ژیان هەبووە لە ناوچە سنوورییەکاندا.

ئێمە نەک ئێستا لەسەر داربڕین بەڵکو لە ڕابردووش ڕامانگەیاندووە با چیدی خەڵکی سڤیل نەبنە قوربانی و شەهید نەکرێن، با ئەم کێشەیە لەناو خاکی تورکیا چارەسەر بکرێت و خەڵکی هەرێمی کوردستان و ژینگەی کوردستان و ئاژەڵ و سروشتی کوردستان نەبنە قوربانی ئەم شەڕە.

وەک چۆن داوا لەحکوومەتی تورکیا دەکەین خەڵکی سڤیل و سروشتی کوردستان و گوندەکانمان نەکات قوربانی کێشەی خۆی لەگەڵ پەکەکە، لە هەمانکاتدا دەڵێین پەکەکە هەمیشە بیانووی داوەتە دەست تورکیاو بە بەرپرسیارییەتەوە مامەڵەی لەگەڵ دۆخی هەستیارو ناسکی هەرێمی کوردستان نەکردووە، بەپێچەوانەوە دەیانەوێت هەرێمی کوردستان تێوەبگلێنن و خەڵک و سروشت و خاکی کوردستان باجی ئەو بیانووانە بدات کە ئەوان دەیدەنە دەست حکوومەتی تورکیا.

لێرەشەوە داوا لە حکوومەتی عێراقی دەکەین هەڵوێستیان هەبێت و لەم کێشەیە بێلایەن نەبن هەم لەگەڵ دەوڵەتی تورکیا قسە بکەن و هەم پەیامێکی ڕوون بدەنە پەکەکە.

هەر لەمبارەیەوە یاداشتێکمان ئامادەکردووە بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان و داوای ڕێکاری پێویستی په‌رله‌مانی و دانیشتنی تایبه‌ت دەکەین لەسەر ئەم پرسە.

فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.