Erbil 8°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 01:58

بۆ هه‌واڵ پرسینی ته‌ندروستی و گه‌یاندنی سڵاو رێزی سه‌رۆک بارزانی علی حسێن سه‌ردانی قەداسەتی مار گورگیس پاتریارکی کەنیسەی رۆژهەڵاتی ئاشوری لە جیهاندا کرد

کوردستان TV
100%


 ئەمرۆ پێنج شەمە، عەلی حسێن بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی کوردستانی و عێراقی پارتی دیموکراتی کوردستان، سەردانی قەداسەتی مار گورگیس سڵێوه‌، پاتریارکی کەنیسەی رۆژهەڵاتی ئاشوری لە جیهاندا، له‌شارۆچكه‌ی عه‌نكاوه‌ كرد.

له‌ دیدارێكدا كه‌ مار ئه‌برس یو‌خه‌ننا ئه‌سقه‌فی هه‌ولێر و كه‌ركوك و یاریده‌ده‌ری پاتریك ئاماده‌بوو، علی حسێن به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی كوردستانی و عێراقی پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌نزیكه‌ له ره‌وشی‌ ته‌ندروستی به‌رێزیانی پرسی و سڵاو رێزی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی و سه‌ركردایه‌تی پارتی پێگه‌یاندو هیوای سه‌ڵامه‌تی و باشتر بوونی ره‌وشی ته‌ندروستی بۆ خواست.

رۆلی به‌رێزیانیشی لەپاڵپشتی پێكه‌وه‌ ژیانی ئاشتیانه‌ی به‌رزهه‌ڵسه‌ندگاند. هه‌رله‌و دیداره‌دا تیشک خرایە سەر دواین پێشھات و بارودۆخی سیاسی عیراق و ھەرێمی کوردستان و ھەنگاوەکانی پرۆسەی ھەلبژاردنی داھاتوی عێراق و کوردستان، ھاوکات باس لە پاراستن و پتەوکردنی گیانی برایەتی له‌ مێژینه‌و پێکەوە ژیانی پێکھاتەکان لە ھەرێمی کوردستان کرا.

ھەرلەم دیدارەدا جەخت لە ئارامی و ئاسایشی کورستان و یەکریزی و ھەماھەنگی کردن و پاڵپشتی و سەرکەوتنی حکومەتی کوردستان لەپێناو گەیاندنی زۆرترین خزمەت بە تەواوی پێکھاتەکانی کوردستان ته‌ئكیدی له‌سه‌ر کرایەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.