عه‌مید كاوه غه‌ریب، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی كه‌ركوك نووسراوێكی فه‌رمی ڕاكان ئه‌لجبوری پارێزگاری به‌زۆر سه‌پێنراوی كه‌ركوك ڕه‌تده‌كاته‌وه كه تیایدا داوا ده‌كات عه‌ره‌بی هاورده بكهڕێنهوه بۆ گوندی په‌لكانه.
ڕۆژی 18ی4ی 2021 ڕاكان ئه‌لجبوری پارێزگاری بە زۆر سەپێندراوی کەرکوک نووسراوێك ئاراسته‌ی ژوری ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی كه‌ركوك ده‌كات و تیایدا داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی عه‌ره‌بی هاورده ده‌كات بۆ گوندی په‌لكانه.
له نووسراوه‌كه‌دا پارێزگاری به‌زۆر سه‌پێندراوی كه‌ركوك داوای كردووه كه عه‌ره‌بی هاورده بگه‌ڕێنرێنه‌وه گوندی په‌لكانه و له‌و خانوانه نیشته‌جێ بكرێن كه كورده‌كان به‌هۆی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه جێیان هێشتووه.
له‌م باره‌شه‌وه عه‌مید كاوه غه‌ریب، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی كه‌ركوك به نووسراوێكی فه‌رمی وه‌ڵامی ڕاكان ئه‌لجبوری داوه‌ته‌وه و ڕه‌تیكردووه‌ته‌وه كه فه‌رمانه‌كه جێبه‌جێ بكات، چونكه پێچه‌وانه‌ی بڕیاری ماده‌ی 140ی ده‌ستووره و پێی وتووه پێویسته دادگاكان ئه‌وه یه‌كلایی بكه‌نه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.