بالیۆزی پێشووی توركیا ناجی كۆر‌و له باره‌ی قه‌یرانی سیسته‌می به‌رگری ئیس 400 له نێوان توركیا و ئه‌مریكادا گوتی: ئه‌و سیسته‌مه كه له‌لایه‌ن رووسیاوه به توركیا فرۆشراوه، توانای به‌رگریكردنی توركیای له به‌رامبه‌ر هیچ جۆره هێرشێكدا نییه چونكه رووسیا وه‌كو مشته‌رییه‌كی ئاسایی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ توركیادا كردووه و ته‌كنۆلۆژیای تایبه‌تی ئیس 400كانی به توركیا نه‌داوه.
ناجی كۆر‌و له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا به هۆی هه‌ڵه‌كان له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه، توركیا په‌راوێز خراوه و كڕینی ئیس 400یش هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ستراتیژیكی بوو كه توركیا كردوویه‌تی و هیچ ده‌ستكه‌وتێكی بێجگه له زه‌ره‌ر بۆ توركیا نه‌بووه.
كۆر‌و جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه به‌رده‌وامی قه‌یرانی ئیس 400 له نێوان توركیا و ئه‌مریكادا زه‌ره‌ری زۆر گه‌وره‌ی سیاسی و ئابووری بۆ توركیا ده‌بێت.
له باره‌ی دۆخی رۆژهه‌ڵاتی به‌حری سپی و هه‌وڵه‌كانی توركیا بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ میسر و ئیسرائیلیشدا كۆر‌و گوتوویه‌تی: ئه‌و دوو وڵاته شاره‌زای دۆخی توركیان، هه‌ر بۆیه په‌له‌یان نییه له ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ توركیا و له راستیدا به هاوكاری نه‌كردن له‌گه‌ڵ توركیا له رۆژهه‌ڵاتی به‌حری سپی‌دا په‌یامی ئه‌وه‌یان داوه‌ته توركیا كه ئاماده نین په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ توركیا ئاساییی بكه‌نه‌وه.
ئه‌رده‌لان گۆران
ئیس 400کان ناتوانن تورکیا بپارێزن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.