لهگڕوپی حه‌وته‌می پاڵاوتنه‌كانی كیشوه‌ری ئه‌وروپا بۆ گه‌یشتن به كۆتاییه‌كانی مۆندیالی 2022ی قه‌ته‌ر، هه‌ڵبژارده‌ی توركیا سه‌ركه‌وتنێكی گرنگی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به‌ده‌ستهێناو به سێ گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له هه‌ڵبژارده‌ی نۆروێژی میوانداری برده‌وه.
یاریزانانی توركیا به شێوه‌یه‌كی به‌هێز ده‌ستیان به ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه كرد‌و چوار خولهك دوای فیكه‌ی ده‌ستپێكی یاری، یاریزان ئۆزان توفان گۆڵێكی بۆ تیپی میوان تۆماركرد، پاشان یاریزان كاجلار سۆیونكو لێدانێكی كۆرنه‌ری قۆسته‌وه‌و گۆڵی دووه‌می توركیای له خوله‌كی بیستوهه‌شت به لێدانی سه‌ر به‌ده‌ستهێناو گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واوبوو.
له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی په‌نجاونۆدا، یاریزان ئۆزان توفان گۆڵی دووه‌می خۆی و سێیه‌می میوانه‌كانی به لێدانێكی به‌هێز له ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی سزا تۆماركرد.
به‌م ئه‌نجامه‌ش توركیا دووه‌م سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌كی له پاڵاوتنه‌كانی جامی جیهانی دووهه‌زاروبیستودووی قه‌ته‌ر به‌ده‌ستهێناو به كۆكردنه‌وه‌ی شه‌ش خاڵ له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی گڕوپه‌كه‌ی دێت، نۆروێژیش دوای سه‌ركه‌وتنی له یه‌كه‌م یاری پاڵاوتن، دووچاری یه‌كه‌م دۆڕان هات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.