Erbil 9°C ھەینی 29 تشرینی دووەم 11:48

دوو پەیامی هاوخەمی لە بارەگای بارزانییەوە

کوردستان TV
100%

په‌یامی سه‌ره‌خۆشی باره‌گای بارزانی بۆ خانه‌واده‌ی حاجی مسته‌فا وه‌سانی

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێزان، خانه‌واده‌ی حاجی مسته‌فا وه‌سانی،

به‌داخیكی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تی دیاری باڵه‌كایه‌تی و كوردپه‌وه‌ر(حاجی مسته‌فا وه‌سانی)مان بیست.

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ به‌ڕێز و كوردپه‌روه‌ره‌كه‌تان و ته‌واوی خزم و دۆستانی قه‌سرێ و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌می هه‌موو لایه‌یه‌ك ده‌زانین.

له‌خودای مه‌زن داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو حاجی مسته‌فا وه‌سانی به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات، دڵنه‌وایی و ئارامی به‌ خانه‌واده‌كه‌تان و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

باره‌گای بارزانی

14ـی1ـی2021

.............................

په‌یامی سه‌ره‌خۆشی باره‌گای بارزانی بۆ به‌ڕێز به‌ختیار ره‌فیق عه‌بدوڵڵا

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێز، به‌ختیار ره‌فیق عه‌بدوڵڵا

به‌دڵگرانیه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی خاتوو(مه‌لیحه‌ حه‌مه‌سور كوێخا فه‌ره‌ج)ـی دایكی به‌ڕێزتانمان بیست.

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی به‌رێزتان و خانه‌واده‌ نیشتیمانپه‌روه‌ره‌كه‌تان و ته‌واوی خزم و دۆست و ئاشنایانتان ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین دڵنه‌وایی و ئارامی به‌ به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌ و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت و گیانی دایكی خوالێخۆشبووتان به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.

انا للە و انا الیە راجعون

باره‌گای بارزانی

14ـی1ـی2021

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.