Erbil 34°C دووشەممە 07 تشرینی یەکەم 17:29

دوو کۆڵبه‌ری کورد به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی ئێران کوژران

کوردستان TV
100%


دوو کۆڵبەری خەڵکی شنۆ و سەڵماس، بە هۆی تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی سنوورپارێزی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، لە ناوچە سنوورییەکانی شنۆ کوژران.

بە گوێرەی راپۆرتی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤ، رۆژی چوارشەممە 18ی تشرینی دووه‌می 2020، هێزەکانی سنوورپارێزی ئێران لە سنووری شاری شنۆی سەر بە پارێزگای ئورمیە، دەسڕێژیان لە گرووپێک کۆڵبەر کردووە و لە ئەنجامی ئەو دەسڕێژەدا دوو کۆڵبەر کوژراون.

یەکێک لەم کۆڵبەرانە ناوی هاکان محەمەدزادە-یە و خەڵکی گوندی کریکان-ی سەر بە شارۆچکەی کوهساری سەڵماسە و کۆڵبەری دووەم ناوی وەسیم فەردین زاده‌-یە و خەڵک گوندی پرداوێ-ی شنۆیە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە چەکدارەکانی ئێران بە بێ هیچ ئاگادار کردنەوەیەک دەسڕێژیان لەم کۆڵبەرانە کردووە.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.