Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 01:16

ئە‌و هۆکارانەی دەبنه هۆی کۆنترۆڵكردنی منداڵ چين؟

Suhail tahir
100%

پێویسته تواناکانی منداڵەکەت بزانی که ئايا منداڵەکەت توانای ئەنجامدانی ئەوکارەی هەیە کە پێی دەسپێردرێ؟ هەروەها بەر له قسەکردن پێویسته بیربکەیتەوە ھەرکاتێک کە سیستەمێکی دیاریکراو له پەروەردەکردنی منداڵەکەت هەڵدەبژێری پێویستە لەسەری جێگیربیت و پابەندی بیت و جێبەجێی بکەیت، هەندێکجار منداڵ بير دەکاتەوە کە چ شێوازێک بەکار بێنێت بۆ ئە‌وەی بتوانێت سەرکەوتن بەدەست بێنێت، توڕەبوونی دايک و باوک له منداڵەکەی و دواتر ژیرکردنە‌وەی به بەخشينی پارچە شیرينييەک یاخود ھەر شتێکی کە ئارەزووی لێیەتی هۆکارێکە بۆ ھاندانی ئه‌و منداڵه که بەردەوام بێت له‌و هەڵسوکەوتانەی کە ئەنجامی دەدات، که بەشێوەیەکی رەمەکی تۆ ھانی دەدەیت که هەڵسوکە‌وتی ناشرین و ناڕێک فێری منداڵەکەت بکەیت.

ڕاستە سيستەمی كۆنترۆڵکردن ناتوانرێت بە‌تە‌واوی له‌لايەن باوک و دایکەوە بەرامبەر به منداڵەکەی تەواو بێت و يەکلايی بێتەوه، چونکە هەموو کاتێک باوک و دايک لەسەر یەکهەڵوێست و هە‌مان هەست و بۆچوون نین، به‌ڵام بەپێی توانا و هه‌وڵ بەردەوام بێت، هەندێجاریش سەيری هەست و بۆچوونی منداڵەکەت بکە ئەگەر زانیت که‌ دەتوانیت ئەو هەڵەیەی به شێوازێک چارەسەر بکەیت ئەوا بۆ منداڵەکە ڕوون بکەوە کە هەست به تێگەیشتنی دەکەیت که بۆ ئە‌و هەڵسوکەوتەی کردووە و هەڵەکەی ڕاست بکەوە.

ئەگەر هاتوو لە سەرەتای مامەڵەکردنت لەگەڵ منداڵەکەت سەرکەوتوو نەبوويت، بیربکەرەوە کە چۆن دەتوانیت به شێوازێکی دیکه مامەڵه‌ی لەگەڵ بکەیت کە باشتر بێت لە‌وەی يەکەمجار ئەنجامت دا، ئەگەر زۆر بەتووڕەيی هەڵسوکەوتت کرد هە‌وڵ بده هێمن ببیتەوە، دواتر داوای لێبوردن لە منداڵەکەت بکە و پێی بڵی که جارێکی دیکه ئەم جۆرە هەڵسوکە‌وتانە دووبارە نەکاتەوە. پێويسته دایک و باوک لهناو خێزاندا ڕۆڵی پێشەنگ ببینن له هەڵسوکەوتدا، چونکە منداڵ سەيری دايک و باوکی خۆی دەکات و لەوان فێره هەڵسوکەوت دەبێت.

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.